ئەمریکا هێزەکانی لە عێراق و ئەفغانستان کەمکردەوە بۆ 2500 سەرباز

  2021-01-15  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کریستۆفەر میلەر وەزیری بەرگری ئەمریکا بە وەکالەت ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، ژمارەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە هەریەکە لە عێراق و ئەفغانستان کەمکراوەتەوە بۆ ٢٥٠٠ سەرباز.

میلەر ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئێستا لە هەموو کات نزیکترە لە کۆتایی هێنان بە جەنگێک کە نزیکەی ٢٠ ساڵە درێژەی هەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ئاماژەیە بۆ بەهێزبوونی تواناکانی سوپای عێراق.

لە کۆتایی وتەکانیدا وەزیری بەرگری ئەمریکا بە وەکالەت جەختیکردەوە، کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و ئەفغانستان لەسەر خواستی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بووە، کە دەیەوێت ئەو جەنگانە رابگرێت کە کۆتاییان نەدەهات.



ڕیکلام