بەرخێکی شەش پێ لە باکوری کوردستان لەدایکبوو

  2021-01-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە شارۆچکەی چناری سەربە پارێزگای ئامەدی باکوری کوردستان بەرخێک لە دایکبووە کە شەش پێی هەیە و بە ئاسایش هاتوچۆ دەکات.

مەقسود بوڵوت خاوەنی بەرخەکە بە ئاژانسی ئەنادۆڵی ڕاگەیاندوە کاتێک ئاژەڵێکی زاوە بینیویەتی بێچوەکەی شەش پێی هەیە.

وتیشی بەرخەکە نزیکەی ٢٠ رۆژ بەرلە ئێستا بەشێوەیەکی تەندروست لەدایک بووە و شیر دەخوات و بە شێوەیەکی ئاسایش لەگەڵ هاوڕێکانی یاری دەکات و هاتوچۆ دەکات.

خاوەنی ئاژەڵەکە ڕاشیگەیاندوە هەرکەسێک دەبینێت بەرخەکە شەش پێی هەیە توشی سەرسوڕمان دەبێت و بووەتە جێگە باسی خەڵکی ناوچەکە.

مەقسود بوڵوت ئەوەشی باسکردوە ئەوان سەدان ساڵە و بەبنەماڵە ئاژەڵدارن، بەڵام شتی وایان نەبینیوە و دەڵێت پرسیارم لە باوک و باپیرم کردوە، بەڵام ئەوانیش دەڵێن هەرگیز شتی وایان نەبینیوە.


ڕیکلام