بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چاکسازییەکانی حکومەت لە وەزارەتی پێشمەرگە و پێداچوونەوەی موچە و یەکخستنی هێزەکان، شاندی باڵای سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمان و وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوە.
هیمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان کە سەرۆکایەتی شاندەکەی پەرلەمانی دەکرد، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا داوای به‌رچاوروونی كرد له‌پرسی جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی چاكسازی حكومه‌ت و پێداچوونه‌وه‌ی لیستی مووچه‌و یه‌كخستن و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كاندا.
پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا له‌ژێر رۆشنایی یاسای ژماره 2ی ساڵی 2020 ی چاكسازی حكومه‌ت و په‌سندكراوی په‌رله‌مان بەڕێوەدەچێت.
جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان له‌په‌رله‌مانی كوردستان ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان له‌پرسی چاودێری و به‌دواداچوونی كاری په‌رله‌مانی خستۆته گه‌ڕ، كه دواجار به‌قازانجی باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه كۆتایی بێت له‌رێگه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی كه په‌رله‌مان پهسندیكردوون.
لە بەرا مبەریشدا شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژەی بەوەکرد، له‌پڕۆسه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌تدا هه‌نگاوی باش چوونه‌ته پێشه‌وه و له‌رێگه‌ی پێنج لیژنه‌ی سه‌ره‌كییه‌وه ئاراسته‌ی چاكسازی به‌هاوكاری هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامی هه‌یه‌و، سه‌ڕه‌رای لهمپهرو ئاسته‌نگه‌كان، به‌ڵام ئیراده‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌دوا ده‌رئه‌نجامی چاكسازی، كه دروستكردنی هێزێكی نیشتمانی سه‌ربازی سه‌رده‌مییانه‌یه .
له‌باره‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، له‌ئێستادا ته‌واوی لیوا هاوبه‌شه‌كانی پێشمه‌رگه له‌رێگه‌ی پرۆژه یاسای چاكسازی وه‌زاره‌ت به‌هه‌ماهه‌نگی و راوێژی راسته‌وخۆی هاوپه‌یمانان له‌رووی ته‌شكیلات و میلاكاتی سه‌ربازی رێكخراونه‌ته‌وه و هه‌ر له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانیشه‌وه بۆ له‌مه‌ودا هاوكاری ماددی و لۆجیستی و سه‌ربازی ده‌كرێن .
جەختیشیکردەوە، قه‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه، كه‌وتۆته سه‌ر ئاستی به‌رفراوانی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌سه‌رجه‌م سێكتهرهكاندائاماژەی بەوەشکرد، یه‌كگرتنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كان پێویستی به‌ته‌وافوقی سیاسیی هه‌یه‌و له‌رێگه‌ی هاوپه‌یمانانیشه‌وه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان گهێیندراوه، كه ده‌بێت هه‌مووان له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا كۆببنه‌وه .
هه‌ر له‌وكۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه سه‌رنج و پێشنیاره‌كانیان خسته‌ڕوو، له‌لایه‌ن تیمی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌ڵامی پێویست و روون درانه‌وه. له‌سه‌ر پێشنیازی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مانیش پێشنیاركرا كۆبونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مانی له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان هه‌ردولا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رێكبخرێت.