کەرکوک.. بکوژانی شێخە عەرەبەکە دەستگیرکران

  2021-01-27  | 
کەرکوک
 سۆران عەبدولکەریم
بکوژانی شێخ جەمال خەلیل ئەلعەنزی سەرۆکی هۆزی ئەلعەنزی لە کەرکوک دەستگیرکران.

ئەفسەرێک لە بنکەی پۆلیسی تسعین لە پارێزگای کەرکوک کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات، بە تۆڕی هەواڵی ژیانی راگەیاند، "دوای چەند کاتژمێرێک لە کوشتنی کەسایەتی دیاری عەرەب، شێخ جەمال ئیبراهیم ئەلعەنزی یەکێک لەسەرۆکەکانی هۆزی ئەلعەنزی لە شەقامی فڕۆکەخانەی کەرکوک، دەستبەجێ هێزەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانیان توانیویانە لەکۆی نۆ تۆمەتباری داواکراو بەمادەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی کە بڕیاری دەستگیرکردنیان لەلایەن دادگاوە بۆ دەرچووە، سێ کەس دەستگیر بکەن کە دانیان بەکوشتنی ناوبراودا ‌هێناوە و دەبنە کوڕە مامی کوژراوەکە.

ئەوەشی خستەڕوو، رووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە و پێشتر ئەو شێخە خانەوادەکەی لە هەڕەشەکانی کوڕە مامەکانی ئاگادارکردووەتەوە و گەڕان بەدوای داواکراوانی دیکەشدا بەردەوامە .

ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 26-1-2021، لە نزیک گەراجی بەغدا لە كەركوك، شێخ جەمال ئەلعەنزی سەرۆكی هۆزی ئەلعەنزی كۆژرا.



ڕیکلام