فڕۆكەكانی توركیا بۆردومانی ئامێدییان كرد

  2021-02-23  | 
 مازن شنگالی
نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكەكانی توركیا بەچڕی بۆردومانی چەند ناوچەیەكیانكرد لە سنوری قەزای ئامێدی و تا ئێستاش زیانەكانی بۆردومانەكە نەزاندراوە.

پەیامنێری ژیان رایگەیاند، بۆردومانەكە لە گوندی سگێرێ لە بناری چیای مەتینا بووە لە ڕۆژهەڵاتی قەزاكە و لە هەمانكاتیشدا نزیكی گوندی بێركیات لە سنوری ناحیەی چەمانكێش بۆردومانكراوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت كە ئۆپراسیۆنی چنگی هەڵۆ 2 كە لەلایەن توركیاوە بۆ رزگاركردنی ژمارەیەك دیل لەلای پەكەكە لە چیای گارە ئەنجامدرابوو وەستێندرا. 

بۆردومانەكەی ئەمڕۆی توركیا لە ناوچەكە بە بیانوی بوونی گەریلاكانی پەكەكەیە لە سنوری هەرێمی كوردستاندا. 


ڕیکلام