ئەنجومەنی فتوای ئیمارات بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای لە ڕەمەزاندا یەکلاکردەوە

  2021-04-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەنجومەنی ئیمارات بۆ فتوای شەرعی لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ مۆڵەتیدا بە وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ڕەمەزاندا، بەو پێیەی هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ڕۆژوەکە نابێت

ئەنجومەنەکە لە کۆبوونەوەی سێهەمی خۆیدا سەبارەت بە مانگی ڕەمەزان ڕایگەیاند "وەرگرتنی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا لەڕێگەی دەرزییەوە لە کاری بەڕۆژووبووندا نابێتە هۆی بەتاڵبوونەوەی ڕۆژوو، هیچ کاریگەرییەکی لەسەر کەمبوونەوەی پاداشتی ڕژووەکە نابێت، چونکە بە یەکێک لەو شتانە دانانرێت کە ڕۆژوو بەتاڵ بکاتەوە".

ئەنجومەنی ئیمارات بۆ فتوای شەرعی جەختیشکردووەتەوە، ئەگەر ئەو کەسەی بەهۆی وەرگرتنی فاکسینەکەوە دووچاری ئازار و نارەحەتی و هیلاکی بۆوە، ڕێگەی پێدراوە ڕۆژوەکەی بشکێنێت و دواتر بیگرێتەوە.



ڕیکلام