زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلار پاداشتی دۆزینەوەی سەرکردەیەکی داعشە

  2021-04-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بڕی زیاتر لە ١٠ ملیۆن دۆلار وەک پاداشت دەدەینە هەر کەسێک، لە دۆزینەوەی شوێنی سەرکردەی سەرەکیی داعش، هاوکاریمان بکات و دەشگوازرێتەوە بۆ وڵاتێکی پارێزراو.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بڵاویکردەوە بڕی زیاتر لە ١٠ ملیۆن دۆلار وەک پاداشت دەدەینە هەر کەسێک، لە دۆزینەوەی شوێنی سەرەکیی سەرکردەی داعش، ھاوکاریمان بکات. 

دەشڵێت، ئەو کەسە ناوی ئەمیر محەممەد سەعید عەبدولڕەحمان ئەلمەولایە و بە حاجی عەبدولڕەحمانیش ناسراوە، هەمان ئەو کەسە کە بە ئەبو ئیبراهیم ئەبوقورەشی ناسراوە.

بەپێی زانیاری وەزارەتەکە، ئەو کەسە گەورە سەرکردەیەکی پێشووی قاعیدە بووە لە عێراق، دوای کوژرانی ئەبووبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش، ئەلمەولا بووەتە سەرکردەی یەکەمی داعش. 

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکە، هەرکەسێک زانیاریی سوودبەخش بۆ دەزگیرکردنی ئەو سەرکردەی داعشە پێشکێش بکات، بڕی زیاتر لە ١٠ ملیۆن دۆلار وەردەگرێت و دەشگوازرێتەوە بۆ وڵاتێکی ئەمن و پارێزراو.






ڕیکلام