تەندروستی عێراق وەرگرتنی ڤاکسینی کردە مەرج بۆ گەشت و کۆمەڵێک چالاکی

  2021-04-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، وەرگرتنی فاکسینی کۆرۆنای کرد بە مەرج بۆ گەشت و کردنەوەی هەندێک لە دامەزراوەکان.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، داوای لە نوسینگەکانی گەشت و هێڵی ئاسمانی کردووە، هیچ ڤیزا و پسوڵەی گەشتێک بۆ هیچ هاوڵاتییەک نەکەن، تا ئەو کاتەی کارتی کوتانی تایبەت بە خۆی پێ دەبێت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، هەڵدەستێت بە داخستنی هەموو ئەو مۆڵ و کۆگا بازرگانی و چێشتخانانەی کە کارمەندەکانیان ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، هەڕەشەی داخستنی سەرجەم نەخۆشخانە ئەهلی و تاقیگە و دەرمانخانە و کۆگاکانی هەڵگرتنی دەرمانی کرد، ئەگەر هاتوو هەر یەکێک لە کارمەندەکانی کارتی کوتان بە ڤاکسینیان پێ نەبێت.



ڕیکلام