پۆلیسی بەردەرەش: دوو منداڵ لە کاتی یاریکردندا گیانیان لە دەستدا

  2021-04-09  | 
دۆسیە:  دهۆک
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پۆلیسی قەزای بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، ئەم ئێوارەیە دوو منداڵ لە کاتی یاریکردندا گیانیان لەدەستداوە.

لەوبارەیەوە سەعید بەرزنجی بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای بەردەرەش بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، ئەو دوو منداڵە لە کاتی یاریکردندا دەرگا بەسەریاندا کەوتووە و هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە.

بەرێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش ئاماژەی بەوەشکردووە،  یەکێک لە منداڵەکان تەمەنی سێ ساڵە و ئەویدیکەیان تەمەنی چوار ساڵە و دانیشتووی گوندی (گردەیان)ی سەر بە ناحیەی دارەتوون، لە کاتی روداوەکەدا لەگەڵ کەسوکاری هاتوونەتە سەردانی باپیریان لە گوندی (گەورە سور).

 



ڕیکلام