نرخی ئەمڕۆی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی وزەدا

  2021-04-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ شەممە بە گوێرەی داتا و زانیاریەکانی بۆرسەی جیهان، بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٦٣ دۆلار و یەک سەنت لە بازاڕەکانی وزەی جیهانیدا مامەڵەی پێوە کرا.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٥٩ دۆلار و ٣٤ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

جێگیری نرخی نەوت لە ئێستادا لە کاتێکدایە، چەند ڕۆژ پێش ئێستا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی وزەی جیهانیدا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەشێوەیەک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت هاتەخوارەوە بۆ 61 دۆلار و 56 سەنت.

ئەگەرچی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، گەیشتە 70 دۆلار، بەڵام دواتر بە پێچەوانەوە دەستی بە دابەزین کرد .

بەرزبونەوەی نرخی نەوت کاریگەری گەورەی لەسەر ئابوری عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت بەوپێیەی زۆرینەی داهاتیان پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت .



ڕیکلام