سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی لوبنان بۆ عێراق دواخرا

  2021-04-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حکومەتی کاربەڕێکەری لوبنان ڕایگەیاند، سەردانەکەی حەسان دیاب و شاندنی حکومەتی لوبنان بۆ عێراق دواخرا، کە بڕیار بوو ١٧ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی لوبنان بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی ڕێوڕەسم لە سەرۆکایەتی حکومەتی عیراق، بەڕێوەبەراتی مەراسمی حکومەتی لوبنانی ئاگادار کردووەتەوە، سەبارەت بە دواخستنی وادەی سەردانە.

نوسینگەی حکومەتی لوبنان هۆکاری دواخستنەکەی بە هۆکاری ناوخۆیی عێراق ناوبردووە.

پێشتر ڕۆژنامەی (ئەلئەخبار)ی لوبنانی بڵاویکردەوە، حەسان دیاب لە ڕۆژی ١٧ یان ١٨ی ئەم مانگەدا سەردانی بەغدا دەکات، بە مەبەستی ئیمزاکردنی رێککەوتنی هاوردەکردنی نەوت لە عێراقەوە.

بڕیاریش بووە لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا دیاب، شاندێکی باڵای وڵاتەکەی لەگەڵ خۆی ببات، کە پێکهاتوون لە وەزیرانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و تەندروستی و گەشتوگوزار و وزە، بۆ تاوتویکردنی بواری هاریکاری هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات و ئیمزا کردنی چەند ڕێککەوتنێک.



ڕیکلام