پۆلیسى راپەڕین: دایکێک لەتاو مردنی کچەکەی گیانى لەدەستدا

  2021-04-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، دایکێک لەتاو بیستنی هەواڵی گیانلەدەستدانی کچەی خۆشی بە شێوەیەکی کتوپڕ گیانی لە دەستداوە.

پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە "کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتیمان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی خوشکی کارمەندێکی بارەگای بەشی پۆلیسی قەزای پشدەر سەر بەڕێوەبەرایەتیمان بڵاو کردەوە کە لە شاری سلێمانی بە شێوەیەکی کتوپڕ گیانی لەدەستداوە، بەڵام دوا بەدوای مردنی کچەکەی دایکیشی لە تاوا گیانی لەدەستدا . "

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشکردووە، کارمەندیکیان بە ناوی  ( ئیبراهیم ئیسماعیل عەزیز ) لە بارەگای بەشی پۆلیسی قەزای پشدەر، دوای ئەوەی خوشکەکەی بە شێوەیەکی کتوپڕ کۆچی دوایی کردووە، دایکیشی بە بیستنی هەواڵەکە باری تەندروستی تێکدەچێت و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە .



ڕیکلام