85 پەرلەمانتار واژۆیان کۆکردوەتەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانیانی هەڵەبجە

  2024-04-30  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی باس لەوەدەکات، لەناو پەرلەمانی عێراق واژۆی 85 پەرلەمانتار کۆکراوەتەوە بۆ ئەوەی قەرەبووی کەسوکاری قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە بکرێتەوە لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە

چرۆ حەمە شەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی یەکێتی بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی راگەیاندوە، واژۆی85 پەرلەمانتارمان لە فراکسیۆنە جیاوازەکان کۆکردوەتەوە بۆ قەرەبوکرنەوەی مادی و مەعنەوە  کەسوکاری قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە و هاوڵاتیانی شارەکە، چونکە 21 ساڵە رژێمی بەعس روخاوەو هێشتا زیانلێکەوتوان و کەسوکاری قوربانیانی شارەکە قەرەبوو نەکراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو 85 پەرلەمانتارەی پشتیوانی داواکە دەکەن لە فراکسیۆنە جیاوازەکانن و جگە لە کورد پەرلەمانتاری عەرەبیشی تێدایە و سەرۆکی پەرلەمانیش بەوەکالەت داواکەی ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بۆ قەرەبووکردنەوەو لە داهاتوویەکی نزیکیشدا ئەم داوایە دەکرێتە پرۆژە یاسا.

لە 16-3-1988 حکومەتی بەعسی لەناوچوی عیراق بە چەکی قەدەغەکراوی کیمیاوی بۆردومانی شاری هەڵەبجەی کرد، کە زیاتر لە 5 هەزار هاووڵاتی شەهید بون و زیاتر لە 10هەزار کەسی دیکە لە ژن و منداڵ و پیر و گەنج برینداربوون


ڕیکلام