یەکەم دەرکەوتنی شازادە حەمزە لە تەنیشی شا عەبدوڵای ئوردنەوە

  2021-04-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن، لە ساڵیادی ١٠٠ ساڵەی دامەزراندنی دەوڵەتی ئوردندا، بە هاوڕێیەتی شازادە حەمزە بن حسینی برای و چەند شازادەیەکی دیکەی خێزانەکەی سەردانی گۆڕستانی شاهانەی کرد.

لە دوای ئاڵۆزییەکانی ئوردنەوە لە هەفتەی ڕابردوودا، ئەوە یەکەم دەرکەوتنی شازادە حەمزەی برایەتی، کە بە بڕیاری پادشا هەموو جموجوڵێکی لی قەدەغە کرا، بە تۆمەتی هەولی ئەنجامدانی کودەتا لە دژی دەسەڵاتدارانی ئێستای وڵاتەکەی.

ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردوو پادشای ئوردن لە پەیامێکدا بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، فیتنەکە کۆتایی هات و جەختیشیکردەوە ئوردن ئارام و ئاسایشە.

بەر لە پەیامەکەی پادشای ئوردن بەیاننامەیەک لە دیوانی پادشایەتی ئەو وڵاتە دەرچوو، تیایدا ئاماژەی کرد بەوەی شازادە حەسەن بن تەلال مای پادشای ئوردن، سەرکردایەتی چارەسەرکردنی کێشەکەی کردووە و ئیمزای لە شازادە حەمزە وەرگرتووە، کە لەژێر دەستی پادشادا دەمێنێتەوە.

ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، حکومەتی ئوردن ڕایگەیاند، شازادە حەمزە بەشێک بووە لە پلانی لەقکردنی ئارامی و ئاسایشی ئوردن.



ڕیکلام