کەرکوک.. سێیەم کاروانى ژەمەڤاکسین گەێندرایە نەخۆشخانەکانى شارەکە

  2021-04-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بری دوو هەزار و ٣٤٠ ژەمەڤاکسین لە بەغداوە، گەیەنرایە نەخۆشخانەکانی ئازادی و کەرکوکی گشتی، بەرێوبەری نەخۆشخانەی کەرکوکی گشتیش دەڵێت، لە سبەینێوە دەس دەکەین بە دابەشکردنی بەسەر چین وتوێژە جیاوازەکاندا.

محمد فەریدوون، بەرێوبەری نەخۆشخانەی کەرکوکی گشتی، بە تۆری هەوالی ژیانی، ڕاگەیاند، ئەمرۆ پێشوازیمان لەبەشە ڤاکسینی کەرکوک کرد لە سبەینێوە دەس دەکەین بە دابەشکردنی بەسەر چین وتوێژە جیاوازەکان.

وتیشی، وابریارە بەشی دیکەی شارەکە لە رۆژانی ئایندەدا بگات کە پێمان وایە کاریگەری لەسەر تەندروستی هاولاتیان دەبێت هەروەها هۆکارێک دەبێت بۆ کەمکردنەوەی رێژەی تووشبوانی کۆرۆنا.

لە ماوەی ٢٤ کاتژمیری ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان، ١١٢٩ تووشبووی نوێی ڤایرۆسەی کۆرۆنا تۆمارکراون و ١١ تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.


ڕیکلام