تەندروستی گەرمیان: ئامارەکانی کۆرۆنا بە رادەیەکی مەترسیدار بەرزبونەتەوە

  2021-04-12  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
تەندروستی گەرمیان لە هۆشداریەکدا کە بۆ تۆڕی هەواڵی ژیان نێردراوە، ڕایگەیاند، ئامارەکانی کۆرۆنا لە سنورەکەیان بە رادەیەکی مەترسیدار بەرزبونەتەوە، بەشێوەیەک رێژەی توشبون گەشتوەتە ١٢٪.

داواش لە هاوڵاتیان دەکات، ئەم ئامارانە بە هەند وەربگرن، خۆیان بپارێزن و رێکارەکانی خۆپارێزیی بە تەواوی جێبەجێ بکەن، بەشێوەیەک دوور بن لە قەرەباڵەغی و تێکەڵیی زۆر، هەروەها ماسک بەکاربێنن و دەستیان بە بەردەوام بشۆن.

بەپێویستیشی دەزانێت لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزانی، ڕێکارەکانی خۆپاریزی توندوتۆڵتر بکرێت لەلایەن هاوڵاتیانەوە بۆ ئەوەی مانگەکەمان بە سەلامەتی وئاسوودەیی تێپەڕێت.

دەقی هۆشداریەکەی تەندروستی گەرمیان:

هۆشدارییەک لە تەندروستی گەرمیانەوە

ئامارەکانی کۆرۆنا بە رادەیەکی مەترسیدار بەرزبونەتەوە، بەشێوەیەک رێژەی توشبون گەشتوەتە ١٢٪‏، واتا لە هەر سەد کەسێک کە پشکنینیان بۆ دەکرێت ١٢ کەسیان توشبوی نەخۆشیەکەن. هاوکات رێژەی گیان لەدەستدانیش بە نەخۆشییەکە زۆر زیادیکردوە و تەنها لە دوێنێ و ئەمڕۆدا (٥) هاوڵاتی بە نەخۆشیەکە گیانیان لەدەستداوە لە سنورەکەمان دا.

بۆیە داواکارین هاوڵاتیان ئەم ئامارانە بە هەند وەربگرن، خۆیان بپارێزن و رێکارەکانی خۆپارێزیی بە تەواوی جێبەجێ بکەن، بەشێوەیەک دوور بن لە قەرەباڵەغی و تێکەڵیی زۆر، هەروەها ماسک بەکاربێنن و دەستیان بە بەردەوام بشۆن.

ئەم رێکارانە لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت زیاتر و توندوتۆڵتر بکرێت لەلایەن هاوڵاتیانەوە بۆ ئەوەی مانگەکەمان بە سەلامەتی وئاسوودەیی تێپەڕێت.


ڕیکلام