بۆ خۆپاراستن لە تینوویەتی ئەم ڕێگایانە پەیڕەو بکە

  2021-04-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە ئێستادا زیاتر لە ١٤ کاتژمێر بەڕۆژ دەبیت، ئەوەش جەستە رووبەڕووی وشکبوونەوە دەکاتەوە، بەو پێیەش ئاو بە پێکهاتەیەکی گرنگ دادەنرێت بۆ جێبەجێکردنی زۆرێک لە ئەرکەکانی جەستە، باشترین ڕێگەکانی خۆبەدوورگرتن لە تیوونیەتی و وشکبوونەوەی جەستە ئەم هەنگاوانەی خوارەوەیە:

خواردنی ماست:

هەر کوپێک لە ماست بڕی لە ٨٥%ی ئاوە، جگە لەوەش زۆرێک لەو پێکهاتە بەسوودانەی تێدایە کە گرنگن بۆ جەستە لە ڕەمەزاندا، بۆیە باشترە بایەخ بە خواردنی بدەیت.

خۆ بەدوورگرتن لە عەرەقکردنەوە:

هەموو راهێنانێکی بەهێز یان خۆدانە بەر خۆر، یاخود هەر گۆڕانکارییەک لە پلەکانی گەرما، دەبێتە هۆی بەهەڵبوونی ئاو لە جەستەتدا، بۆیە تا دەتوانرێت لەم مانگەدا خۆ نەدرێتە بەر خۆر.

باشتر وایە و چەند گونجاوە جێبەجێکردنی ئەرکە قورسەکان بخرێتە دوای ڕۆژووشکاندن و نانخواردن، چونکە باشترین ڕێگەیە بۆ هەرسکردنی خۆراک و خواردنەوەی بڕێکی پێویست لە ئاو.

دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی چا و قاوە:

سەرباری ئەوەی بۆ بەشێکی زۆری خەڵکی بە خواردنەوەیەکی گرنگ دادەنرێت لە نێوان بەربانگ و پارشێودا، بەڵام بەهۆی بوونی مادەی کافایین لە چاو قاوە و خواردنەوە گازییەکاندا، دەبێتە هۆی زیاتر کردنە دەرەوەی شلەمەنی لە جەستەدا، بە تایبەت لە کاتی میزکردندا.

خواردنی پێکهاتە دەوڵەمەندەکان بە ئاو

پێویستە لە ڕەمەزاندا بەزۆری پەنا ببرێت بۆ خواردنی ئەو خۆراکانەی کە ڕێژەیەکی زۆر ئاویان تێدایە، ئەوەش تەنها بۆ شێدارکردنەوەی جەستە نییە، بەڵکو بۆ بوونی پێکهاتە و مادە سودبەخشەکاندا کە تیایدایە و یارمەتیدەریش دەبێت بۆ مانەوەی زیاتر لە جەستەدا.

بۆیە باشتر وایە لە ژەمی ئێواران و پارشێودا خەیار و کولەکە و نەعنا و کاڵەک و سێو بخورێت، چونکە لە پێکهاتەکانیاندا بڕێکی زۆر ئاوی تێدایە.

دوورکەوتنەوە لە خواردنە گەرم و تونەکان

دیارە لە ڕەمەزاندا هەموان حەز بە شۆربای گەرم و پڕ لە بەهارات دەکەین، بەڵام دەبێت بیر لە کاریگەرییەکانی دواتریشی بکەیتەوە، چونکە دەبێتە هۆی زیادکردنی ترشەڵۆکی گەدە، بۆیە دەبێت لەو مانگەدا زۆر پەنا نەبرێت بۆ خواردنە توون و گەرمەکان، بۆ ئەوەی بە دوور بیت لە تینوویەتی.

خۆشۆرن:

باشترین ڕێگە بۆ کەمێک خۆ فێنککردنەوە فێڵکردن لە جەستە تا تۆزێک بە شێداری بمێنێتەوە، خۆشۆردنە بە ئاوی سارد، چونکە دووشکردنی سارد دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی هیلاکی و تینوویەتی.

 



ڕیکلام