تەقینەوەیەکی بەهێز لە رۆژهەڵاتی بەغدا روویدا

  2021-04-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە رۆژهەڵاتی بەغدا تەقینەوەیەکی بەهێز روویدا و کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک کەسی لێکەوتەوە.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان لە بەغدا رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لە ناوچەی سەدر لە بازاڕی مریشک فرۆشان لە رۆژهەڵاتی بەغدا بیستراوە.

لەوبارەیەشەوە، عەقید حازم عەزاوی وتەبێژی فەرماندەی کردەوەکانی بەغدا بە تۆڕی هەواڵی ژیانی راگەیاند، تاوەکو ئێستا نازانین تەقینەوەکە چیبووە، وتیشی، تیمەکانمان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی ژیان، لە ئەنجامی تەقینەوەکە دەیان کەس کوژراون و برینداربوون.

هاوکات شانەی ئەمنی بەغدا بڵاویکردەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی تەقینەوەکە کەسێک شەهید بووە و 12 کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر بەهۆی تەقینەوەکەوە پێنج ئۆتۆمبێل بەتەواوەتی سووتاون.


ڕیکلام