ئێوارەی ئەمڕۆ لەنێو بازاڕی هەولێر و لەسەر پردی سەیداوە، ئاگر لە کەپری فرۆشیاران کەوتەوە و بەپێی وتەی شایەتحاڵانیش ڕووداوەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بوە.
پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان ڕایگەیاند، لە کاتژمێر ٦:٢٠ خولەک ئاگرێک لە نێو بازاڕی سەیداوە کەوەتەوە و بەهۆیەوە ٦٥ کەپر کە شتومەکی جۆراو جۆر و کەمالیاتیان لە خۆگرتبوو سوتان.
چەند شایەتحاڵێکی نزیک ڕووداوەکە بە تۆڕی هەواڵی ژیانیان ڕاگەیاند، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە و لە ناوەڕاستی کەپرەکانەوە دەستیپێکردوە، بەهۆیەوە تەواوی بازاڕەکە زیانی پێگەیشتوە و سوتاوە.
بەپێی زانیاریەکانی تۆڕی هەواڵی ژیان زیانەکانی ڕووداوەکە بە دەیان ملیۆن دینار دەخەمڵێندرێن.