مالیکی: بەتوندی دژی ئەوەم هەڵبژاردن دوابخرێت

  2021-04-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نوری مالیکی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ئاڵنگارییە ئەمنییەکانەوە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ناکرێت، دەشڵێت، بەتوندی دژی ئەوەم هەڵبژاردن دوابخرێت.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی شەرقییە نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا، ڕایگەیاند، ئاڵنگارییە ئەمنییەکانی وڵات رێگەنادەن هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

وتیشی، من بەتوندی دژی ئەوەم هەڵبژاردن دوابخرێت و ئەگەریش گەل بیانەوێت خۆم بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق هەڵدەبژێرمەوە.

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا مالیکی وتی، من دژی سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنەکانم لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە و رەتی دەکەمەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی ١٠ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دیاریکراوە و نەتەوە یەکگرتوەکانیش ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ چاودێریکردنی پرۆسەکە، وڵاتە ئەوروپیەکانیش بڕی زیاتر لە ١٨ ملیۆن دۆلاریان بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق تەرخانکردووە. 


ڕیکلام