بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە سنوری قەزایی ڕانیە، دایک و باوکێک گیان لەدەست دەدەن ودوو منداڵەکانیشیان بریندار دەبن.
عەلی عەبڕوڵا، وتەبێژی هاتووچۆی ڕاپەڕین بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، کاتژمێر ٨ ـی بەیانی ئـەمـڕۆ ١٦ ـی ٤ ـی ۲۰۲۱ ڕوداوێـکی هــاتــووچــۆ ڕویــدا لــە جـــۆری پـێـکـدادان لــە ڕێـگای هیزۆپ لەنزیک بەنزینخانەی هیوا.
وتشی، ڕوداوەکە لـە نـێـوان ئۆتۆمبێلی تایبەت لەجۆری نیسان سنی و ئۆتۆمبێلی بار لەجۆری مارسیدس ڕوویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسیش بەسەختی برینداربون کە منداڵبون تەمەنی یەکیکیان دووساڵ و ئەوی تریان نۆ ساڵ بوە.
بەپێی وتەی وتەبێژی هاتووچۆی ڕاپەڕین، سەرجەم قوربانیەکان ئەندامی یەک خێزان بونە و دایک و باوکەکەگیانیان لەدەستداوە و دوومنداڵەکەش برینداربوون.