ویستیان بچن بۆ پرسە بەڵام پرسەیان بۆ دانرا

  2021-04-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە ڕووداویی هاتوچۆکەی ئەمڕۆی ڕێگای سەرەکی ڕانیە هەولێر، کە بەهۆیەوە ئافرەتێک و منداڵە حەوت مانگانەگەکەی ناوسکی و پیاوەکەی گیانیان لەدەستداو دوو منداڵی تریشیان بریندار بون، ویستویانە بچنە پرسەی برای پیاوەکە لەهەولێر بەڵام لەنزیک گوندی هیزۆپ توشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست تۆڕی هەواڵی ژیان کەوتوە، ویستا بچن بۆ پرسە بەڵام پرسەیان بۆ دانرا، خۆی ومنداڵە حەوت مانگانەی ناوسکی و پیاوەکەی گیان لەدەست دەدەن و دوو منداڵی تریشی  بریندار دەبن.

ڕووداوەکەی ئەمڕۆی هیزۆپ، پیاوەکە خەڵکی هەولێر بوو ژنەکەشی خەڵکی چواررقوڕنە ویستویانە بچنە پرسەی برای پیاوەکە لەهەولێر بەڵام لەڕێگای سەرەکی ڕانیە هەولێر لەنزیک گوندی هیزۆپ توشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون.

بەهۆى ڕووداوەکەوە ژن و پیاوەکە  گیانیان لەدەستدا و ژنەکە سکی حەوت مانگان بووە منداڵەکەی لەسکیدا گیان لەدەست دەدا و دوو منداڵەکەی تریشیان بریندار بوون کە تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە ئێستا لەنەخۆشخانەی هەولێر خەوێندراون و تەرمی پیاوەکە ڕەوانەی هەولێرکراوەتەوەو ژنەکەش لەچوارقوڕنە بەخاک سپێردرا.


ڕیکلام