دهۆک.. فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا گوندی میمبەرێ بۆردومان دەکەن

  2021-04-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فڕۆکەجەنگیەکانی تورکیا دووجار لەسەر یەک نزیک گوندی میمبەرێی سەر بە شارۆچکەی دینارتەیان لە سنوری قەزایی ئاکرێ لە پارێزگای دهۆک بۆردوومانکرد.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا دووجار لەسەر یەک نزیک گوندی میمبەرێی سەر بە شارۆچکەی دینارتەیان لە سنوری قەزایی ئاکرێ لە پارێزگای دهۆک بۆردوومانکرد. 

وتیشی، تائێستا زیانەکانی ڕوداوەکە ئاشکرا نەکراون و شوێنی بۆردوومانەکە زۆر لە شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکەوە نزیکبووە و ئەوەش ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتوانی سنورەکە دروستکردوە.

ئەوەشی ئاشکراکرد کە لە ئێستادا فڕۆکەکان بەبەردەوامی لە ئاسمانی سنورەکە دەسوڕێنەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا ناوەناوە ناوچە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان بەبیانوی بونی گەریلاکانی پەکەکە بۆردومان دەکەن، بەڵام حکومەتی هەرێم هیچ ھەڵوێستێکی جددی لەو بارەیەوە نیە، ئەوەش نیگەرانی لای هاوڵاتیان دروستکردووە. 


ڕیکلام