یاریەکەى ئەمشەو چارەنوسى ڕۆناڵد کومان یەکلایدەکاتەوە

  2021-04-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
یارى کۆتایى ئەمشەوى جامى شاى ئیسپانیا لە نێوان ئەتلەتیک بلبا و بەرشەلۆنە، چارەنوسى ڕاهێنەرى هۆڵەندى ڕۆناڵد کومان یەکلایدەکاتەوە بۆ مانەوە یان ڕۆشتن لە یانەکە.

لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، ڕۆناڵد کومانى ڕاهێنەرى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى ڕایگەیاند، تائێستا چارەنوسم لە یانەى بەرشەلۆنە یەکلاینەبوەتەوە بەڵام تاڕادەیەک ئەنجامى یاریەکەى ئەمشەو لەبەرامبەر بلباو یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ مانەوەم یان ڕۆشتنم لە بەرشەلۆنە.

هاوکات رۆژنامەى مارکاى ئیسپانى ئاشکراکردوە کە، خوان لاپۆرتاى سەرۆکى نوێى یانەى بلوگرانا بەڕاهینەرە هۆڵەندیەکەى ڕاگەیاندوە کە یارى کۆتاى جامى شا دواین شانسە لەبەردەم کومان بۆ درێژەدان بەئەرکى ڕاهێنەرایەتى یانەکە.

بەپێى زانیارى ڕۆژنامەکە کۆمەڵیک هۆکار وا لە کومان دەکەن کە لە یانەى بەرشەلۆنە بمینیتەوە لەوانە ئەو لە ڕابردوودا یەکێکبوە لە یاریزانانى یانەکە، هاوکات لە ماوەى ڕاهێنەرایەتیدا توانیویەتى کۆمەڵێک یاریزانى لاو پیبگەیەنێت.

هاوکات، ئەو هۆکارەى کە وادەکات ئەو ڕاهێنەرە لە یانەکەى نەمێنێتەوە، هەڵبژاردنیەتى لەلایەن ئیدارەى پێشوەوە، ئەوەش یەکیکبوە لە بەڵینەکانى لاپۆرتا کە گۆڕانکارى تەواو لە ئیدارەى پێشووبکات.

 

 

 

 



ڕیکلام