مۆرینۆ لە پۆستەکەى دوورخرایەوە

  2021-04-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
جۆزێ مۆرینۆى پرتوگالى و ڕاهێنەرى یانەى تۆتنهامى ئینگلیزى لە پۆستەکەى دوورخرایەوە.

مۆرینۆ هاوینى 2019 بوبەڕاهێنەرى یانە لەندەنیەکە، کە جیگاى ماوریسیۆ پۆچتینۆى ئەرژەنتینى گرتەوە.

یانەى تۆتنهام لە ژێر ڕاهێنەرایەتى مۆرینۆ، 45 سەرکەوتنى تۆمارکردوە و 24 یارى دۆڕاندوە و لە 17 یاریشدا یەکسان بووە

لە کۆتا سێ یارى پریمەرلیگیشدا، هیچ یاریەکى نەبردوەتەوە و هەرسێ یاریەکەى بەرامبەربوە، لە بەرامبەر یانەى مانچستەر یونایتدیش بەئەنجامى 3-1 توشى شکستبوو، لە خولى ئینگلیزدا لەڕیزبەندى شەشەمدایە.

پێشتر وابڵاوکرایەوە، جۆزێ مۆرینۆ ڕاهێنەری یانەی تۆتنهام وەک ناڕەزاییەک بەرامبەر بڕیاری بەشداریکردنی یانەکەی لە خولی سوپەری ئەوروپا کە دوێنێ ڕاگەیەندرا، ئامادە نەبووە یاریزانەکانی ببات بۆ ڕاهێنان، ئەوەش توڕەیی بەرپرسانی یانەکەی لێکەوتۆتەوەو بڕیاری دوور خستنەوەی مۆرینۆیان داوە لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی تۆتنهام.


ڕیکلام