پۆلیس کچە ونبووەکەی دهۆکی دۆزییەوە

  2021-04-21  | 
دۆسیە:  دهۆک
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای تیپەڕبوونی ٢٠ کاتژمێر بەسەر وونبوونی کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ، بە ناوی (دلڤین یوسف) پۆلیسی دهۆک راگەیاند، لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دۆزراوەتەوە و راستی کەسوکاری کراوەتەوە.

هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، دوای ٢٠ کاتژمێر لە دیارنەمانی کچێکی تەمەن ١٣ساڵی دانیشتووی قەزای سێمێل، دوای خۆ بزرکردنی ئەمڕۆ دوای گەڕانێکی زۆر کاتژمێر شەشی ئێوارە دۆزراوەتەوە و لە لایەن پۆلیسەوە ڕادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە.

لە لایەکی ترەوە کەسێک لە ماڵباتی ئەو کچە بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، لە کاتێکدا باوکی قسەی لەگەڵ کردووە و کەمێک توڕە بووەن خۆی دڵگران کردووە و ماڵی جێهێشتووە و بۆ ماوەی ٢٠ کاتژمێر خۆی وونکردووە و دواتر لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە بینراوە و رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە.



ڕیکلام