نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی

  2021-04-22  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

بەپێی داتای بۆرسەکانی جیهان، ئەمڕۆ پێنشەممە ٢٢ی٤ی٢٠٢١، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە نزیکەی ٦٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٦١ دۆلار و سێ سەنت دیاریکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە ٢١ی٤ی٢٠٢١، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٦٦ دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە نزیکەی ٦٢ دۆلار بوو.

دوو هەفتە پێش ئێستا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی وزەی جیهانیدا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەشێوەیەک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت هاتەخوارەوە بۆ 61 دۆلار و 56 سەنت.

ئەگەرچی لە مانگی ڕابردوودا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، گەیشتە 70 دۆلار، بەڵام دواتر بە پێچەوانەوە دەستی بە دابەزین کرد.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت کاریگەری گەورەی لەسەر ئابوری عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت بەوپێیەی زۆرینەی داهاتیان پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت.



ڕیکلام