سۆرانی  |  بادینی  |  English      

کۆرۆنا تەنگی بە پەرلەمانی عێراق هەڵچنییوە

  2021-04-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەیان پەرلەمانتاری عیراقی توشبووی کۆرۆنا بوون و ژمارەیەکیشیان دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەداوە لە ئێستادا ٥٠ پەرلەمانتاری عیراق تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشداوە دۆخی تەندروستی ١١ پەرلەمانتاریان ناجێگیرە ، لە نەخۆشخانە لەژێر ئامێری هەناسەپێدانن لە یەکەی چاودێری ورد،  تا ئيستاش ئارام بالەتەیی وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی و  دوێنێش عەدنان ئەسەدی بە هۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوه.

ئەمە لەکاتێکدایە دۆخی تەندروستی عیراق سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا لە خراپیدایە و رۆژانە هەزاران کەس تووشی پەتاکە دەبن.

ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق –پەرلەمان- گەورەترین دەسەڵاتی یاسادانانەو ژمارەی ئەندامەکانی ٣٢٩ کەسەو لەو ژمارەیەکیشیان نوێنەرانی کوردن.