یاریدەدەرى سکرتێرى ڕۆژنامەوانى کۆشکى کریملن، ڕایدەگەیەنێت، مانگى حوزەیران سەرۆکانى ڕوسیا و ئەمریکا یەکتر دەبینن و چەند تەوەرێکى گرنگ تاوتوێدەکەن.
یورى ئوشاکۆڤ، یاریدەدەرى سکرتێرى ڕۆژنامەوانى کۆشکى کریملن، بە کەناڵى ڕوسیا 1ى ڕاگەیاند، لە مانگى حوزەیرانى ئەمساڵ ڤلامیر پوتین و جۆ بایدن، سەرۆکانى ڕوسیا و ئەمریکا یەکتر دەبینن و چەند تەوەرێکى گرنگ تاوتوێدەکەن.
وتیشى، تائێستا کاتى یەکتربینینەکە ئاشکرا نەکراوە بەڵام بە دڵنیاییەوە دەکەوێتە مانگى حوزەیرانى ئەمساڵ.
ئەوە لە کاتێکدایە، ڕۆژى 13ى مانگى ڕابردوو پەیوەندیەکى تەلەفۆنى لە نێوان بایدن و پوتیندا ئەنجامدراو و تییدا چەند تەوەرێک تاوتوێکران.
هەردوو سەرۆک باسیان لە پەیوەندیەکانى نێوانیان کردوە و لاى خۆیەوە جۆ بایدن پیشنیازى بۆ پوتین کردوە کە لەوڵاتى سێیەم یەک ببینن، و تییدا باسى هەموو ئەو شتانە بکەن کە پەیوەندى بە بەرژەوەندیەکانى ڕوسیا و ئەمریکاوە هەیە.