پاش ئه‌وه‌ى له مانگى ١٠ـى ساڵى رابردوو له لایه‌ن سه‌رۆكى یانه‌ى نه‌ورۆزەوە، به‌ردى بناغه‌ى یاریگه‌ى نه‌ورۆزى نێوده‌وڵه‌تى دانرا، له‌ئێستادا دروستكردنى یاریگاکە نزیك ده‌بێته‌وه له‌وه‌ى نیوه‌ى كاره‌كانى كۆتایى بێت .
یاریگا‌كه ١٤ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س له خۆده‌گرێت، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى وه‌رزشى كه پێكهاتووه له هۆتێل، ریسۆرانت و كافێ و پاركى ئۆتۆمبیل و یاریگاى باسكه و باله و یارییه رێكتییه‌كان و شوێنى مانه‌وه‌ى میوانان و تیپه‌كان و یاریزانان و هۆڵه‌كانى ئاسن و یاریگه‌ى دووه‌م .
به‌وته‌ى سه‌رپه‌رشتیارى پرۆژه‌كه، ئه‌گه‌ر كاره‌كان به‌و شێوه‌یەی ئێستا بەرەوپێش بروات، له‌و واده‌یه‌ى بۆى دانراوه كه ساڵێك و هه‌شت مانگه، به چوار مانگ زووتر كۆتایى دێت و یاریگا‌كه به ره‌سمى دەکرێتەوە.