جەمال نوری
ئەم تابلۆیە، تابلۆی سەمای کوڕوکچێکی بەڕەگەز عەرەب و خاوەن ڕەگەزنامەی وڵاتێکی ئەوروپاین لەشەقامی سالمی شاری سلێمانی لەیەکێک لەو کۆشکانەی سەرشەقامەکە دوای خواردنەوەی سەرو کوپ قاوە و گوێبیستی موزیکێکی خۆرئاوایی دانس دەبن خۆڕسکانە لەژێر کاریگەری موزیکەکەدا لەو شوێنە گشتی یەدا دەست دەکەن بەسەمای تانگۆ ، بەجورێک سەرنجی تەواوی خەڵکی سەهۆڵەکە ڕادەکێشن بەلای خۆیاندا و بەو سەما جوانەیان دەبنە هەواڵی ڕۆژلە میدیا و سوشیال میدیای کوردی داگیر دەکەن ، تابلۆکە لەلایەن هونەرمەند نوردالین جاف وێنەی کێشراوەو بەم تابلۆیە نوردین دەنگی خۆی خستۆە پاڵ دەنگی جوان و خۆڕسکی ئەم کوڕو کچە کە ویستویانە لەم شوێنە شتی یەدا ئەو ێدەنگی و کەئابەی باڵی بەسەر خەڵکەکەدا کێشاوە لاببەن و نەختێک دڵی هاوڵاتیانی شارەکە بەم سەمایە خۆش بکەن .
سەمای ئەم کوڕو کچه توانی بە سەمایەکی کورت ببنە هەواڵی ڕۆژ و تەواوی میدیاو سۆشیال میدیا و کۆنترۆڵ بکەن لەلایەکی ترەوە نەیارانی سەما ی جوانی ، تاریکپەرستانی بیری ئیسلامی سیاسی ، پیان هەزمنەکراو هەربۆشەوی داهاتوو کۆمەڵێک خەڵکی ڕیش درێژی ئیسلامی سیاسی هاتنە شوێنی سەماکردنەکەو شوێنەکەیان بەئاو شوشت و دەستیان کرد بە نوێژی جەماعەت و تەراویحیان بردە سەهۆڵەکە ، بەم هەنگاوەشیان سەلماندیان کە لەپایتەختی ڕۆشنبیری ئەوەی بەدڵی ئەوان نەیەتەوە بەرپەرچیئەدەنەوە ئەوەی ئەمڕۆکە خاوەنی شمشێر نین بەئاو شوێنەکە دەشۆن لەئایندەدا دەستیان هەبێ بەشمشێر شەقامی سالم بەخوێن سور دەکەن ، ئەوەی جێگای سەرسۆڕمانە نە وەزیری ڕۆشنبیری و نە پارێزگای شارو خاوەن دەسەڵاتی هەرێم بێ دەنگی خۆیان نەشاردەوە ولەجیاتی لێپێچینەوە لەو تاقمەی ئیسلامی سیاسیانە بکردایە هاتن لێپێچینەوایان لەگەڵ خاوەن کۆشکەکە کردو بۆ چەند سەعاتێک کۆشکەکەیان پێ داخست و کەسیش وورتەی لەدەم نەهاتە دەر بەم بێ هەڵوێستی یە بەرپرسانی ڕۆشنبیری لەپایتەختی ڕۆشنبیری لەم تاقیکردنەوەدا ڕاسب بوون و نەیانتوانی بەرگری لەشوناسی شارەکەیان بکەن ، ئەو شارەی لەمێژە دوژمن و نەیارەکانی نەیانتوانیوە کپ و بێ دەنگی بکەن ،هەمیشە خاوەنی شوناسی خۆی بووەو سەرقافڵەی خۆپیشاندان و ڕاپەرین و داهێنانی هونەری و ئەدەبی و ڕۆشنبیری بووە و بۆتە ئاوێنەی کوردلەهەرچوار پارچەی کوردستان و لانکەی کەسانی بوێرو سەرکێش بووە لەوەتی ەم شارە هەیە بە جیاوازیەکانیەوە جوان بووە و ملی نەداوە بە کارێک کە لەگەڵ ڕەسەنایەتی خۆیدا نەهاتبێتەوە ، هەمیشە بڵندگوێی دایەلۆگ و گۆڕینەوەی ئاراو بۆچونی جودابوەو بەشارێک ناوزەند دەکرێ کەوەک فەرەنسا قۆناغی ڕینیسانسی تێ پەڕاادوە ، بەڵام جەماعەتی اخوانی و سەلەفی و مەدخەلیەکان هەر ڕۆژنەبو بۆوە لەسەر سەمای کوڕو کچەکە یەخەی داواکاری گستیان گرت تاوەکو سزای یاسای بدرێن بەبیانووی ئەوەی مانگی ڕەمەزانە و شوێنەکە ش شوێنی گشتی یە ، لەکاتێک ۆ خۆیان مزگەوتیان لەم کاتی کۆرۆنایەدا بۆ فەراهەم کراوە دێن یاسای تەندوستی و ژووری عەمەلیاتی کۆرۆنا پێشێل دەکەن و نوێژی تەراویح دەبەنە؟سەر ئەو شەقامە گشتیە ئەوەی مەبەستی ئەم ووتارەی ئێمەیە کوا ڕۆشنبیرانی پایتەختی ڕۆشنبیری ، کە دەنگیان بوێرو دلێرانە بەرز بکەنەوەو ڕێگا نەدەنئەو دەنگە بزێو و سەرکێش و خۆڕسکەی شارەکە بە دوو ڕکاعەتی مەرامی سیاسیانەی ئیسلام گەرەکان سەرکوت بکرێ ، دەستخۆشی زۆرم بۆ هونەرمەندی بوێر کاکە نورلدین جاف کە ئازایانەو ئازادانە بەهونەری شێوەکاری هەڵوێستی جوامێرانەی خۆی سەلماند.