ژمارەی مۆبایلی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەردەستە بۆ هەموان

  2021-04-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
میدیاکانی بەریتانیا ئاشکرایکرد، ئەو ژمارە مۆبایلەی کە بە بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیایە، ماوەی ١٥ ساڵە بەردەستە بۆ هەموو کەسێک، ئەوەش لە ئێستادا مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتە دروستکردووە.

ڕادیۆی بی بی سی بەریتانی بڵاویکردەو، ، ئەو ژمارە مۆبایلەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، لە ساڵی ٢٠٠٦ لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەرکەوتووە، ئەو کات جۆنسۆن ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا بووە، کە هەمان ژمارەیە لە ئیستادا سەرۆکی پارتی پارێزگاران بەکار دەهێنێت.

پیتەر ڕێکیتس، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا ڕایگەیاند، بەردەستبوونی ژمارە مۆبایلی سەرۆک وەزیران بۆ هەموو کەس، بابەتێکی بە نرخە و بەرژەوەندیی سەرۆک وەزیران و ئاسایشی ئەلکترۆنی خودی جۆنسۆن لە مەترسیدایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو قسە دەکات دەربارەی کەسانێک لە پۆستی هەر باڵا و هەستیاری وڵاتدان، چونکە چاوەرواندەکرێت گفتوگۆکانی ڕۆژانەی بابەتی پڕ بایەخ و هەستیاری زۆریان تێدا بێت، بۆیە دەکرێت لە لایەن کەسانێکەوە وەک فشار بەکاربهێنرێت.



ڕیکلام