کۆرۆنا وەزیری دەرەوی هیندستان لە کۆبوونەوەکانی G7 بێبەش دەکات

  2021-05-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆى توشبونى بە کۆرۆنا، سوپراهمانیام جیشنکار، وەزیری دەرەوی هندستان لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەى G7 دوور خرایەوە.

لە شارى لەندەنى بەریتانیا کۆبونەوەى دووەمى وڵاتانى G7 بەڕێوەچوو، بەهۆى توشبونى بە کۆرۆنا، سوپراهمانیام جیشنکار، وەزیری دەرەوی هندستان لە بەشداریکردن لە کۆبونەوەکان دوورخرایەوە.

لاى خۆیەوە، سوپراهمانیام جیشنکار، وەزیری دەرەوی هندستان ڕایگەیاند، تەندروستى تاڕادەیەک جێگیرە و بەشێوەى ئۆنلاین بەشدارى کۆبونەوەکە دەکات.

وتیشى، دوورخستنەوەى لە بەشداریکردن لە کۆبونەوەکانى وڵاتانى G7 ، کارێکى باشە ئەوەش وەک ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا.

گروپى کۆمەڵەى G7 پێکدێت لە وڵاتانى بەریتانیا و ئەڵمانیا و ئیتالیا و کەنەدا و ئەمریکا و فەرەنسا و یابان.

هیندستان ئێستا لە ڕیزبەندى دووەمى وڵاتانى جیهان دێت لە ڕووتوشبون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا، لە ماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوشدا 3 هەزار و 780 کەس بە ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش ژمارەیەکى پێوانەییە کە لەو وڵاتە بە مردن تۆمار کرابێت.


ڕیکلام