وادەی یەکەم گەشتی ئاسمانی گەشتیاری ئاشکرا بوو

  2021-05-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆمپانیای بلوئورجین، کە خاوەنداریەتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ جیف بیزوسی ملیادێر ڕایگەیاند، لە ٢٠ تەموزی ئەمساڵ یەکەم گەشتی گەشتیاری بۆ بۆشایی ئاسمان لەڕێگەی کەشتییە ئاسمانییەکەیەوە بە ناوی (نیو شیبرد) ڕێکدەخات.

ئەو هەنگاوە چرکەساتی جیاکردنەوەی ململانێیە بۆ چوونە ناو قۆناغێکی نوێی گەشتە ئاسمانییە بازرگانییە تایبەتەکان لەسەر زەوی.

کۆمپانیاکە ڕایگەیاند، یەکەم کورسی گەشتەکە دەداتە براوەی ئەوکەمکردنەوەیەی کە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بۆ ماوەی ٥ هەفتە بەردەوام دەبێت و داهاتەکەشی دەبەخشێت بە دامەزراوەی خێرخوازی سەر بە کۆمپانیای بۆشایی ئاسمان.

ئاریان کۆرنیل بەڕێوەبەری فرۆشتنی چالاکییەکانی بۆشایی کۆمپانیای بلۆ ئۆرجیتن، ڕەتیکردەوە وردەکاری نرخی تیکتی گەشەتەکان ئاشکرا بکات، کە کۆمپانیاکە دیاریکردووە بۆ گەشتی ئاسمانی داهاتوو، ئەوەش نهێنیەکە کۆمپانیاکە ماوەی چەند ساڵێکە پارێزگاری لێکردووە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە ساڵی ٢٠١٨دا ڕایگەیاند، بلوئۆرجین بە نیازە بۆ هەر گەشتیارێک بڕی ٢٠٠ هەزار یۆرۆ وەربگرێت.

کەشتی ئاسمانی نیو شیبرد بەشێوەیەک دیزاین کراوە بۆ هەر گەشێک توانای هەڵگرتنی شەش گەشتیاری هەیە، دەتوانێت تا بەرزایی ١٠٠ کیلۆمەتر لەسەر زەوی بەرزیان بکاتەوە بۆ بۆشایی ئاسمان، ئەوەش ئەو بەرزییە کە مرۆڤەکان بۆ چەندین خولەک هەست بە نەمانی هێزی کێشکردنی زەوی دەکات و بە چاوی خۆی چەمانەوەی زەوی دەبینێت بەر لەوەی بگەڕێتەوە.

  



ڕیکلام