وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا: زیندانیکردنی 6 ساڵی ڕۆژنامەنووسان مایەی تێگەیشتن نییە

  2021-05-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەربارەی بڕیارەکەی دەستەی سزایی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان بە شەش ساڵ زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووسانی بادینان بەداخن مایەی تێگەیشتن نییە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "ئێمە سەبارەت بە بڕیاری دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق دژ بە ڕۆژنامەنووسان شێروان شێروانی و ئەیاس کەرەم و گودهار زێباری و چالاکوانان شیڤان سەعید و ئەریوان عیسا محەمەد لە هەولێر بەداخین. دوپاتکردنەوەی بڕیاری دادگای یەکەمی دژی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان بە سزای زیندانی شەش ساڵ مایەی تێگەیشتن نییە".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی چاودێرانی باوەڕپێکراو، ئەو ڕێکاریانەی دادگا لە سەرەتادا کەموکورتییەکی گەورەوەی هەبووە، دەستەی پارێزەران نەیانتوانیووە بگەن بە بریکارەکانیان، هەرەوەها نیگەرانی ئەو دەنگۆیانەن،  کە گوایە دەستگیرکراوەکان لە ماوەی زیندانیکردندا بە ئەشکەنجە و فشار دانپیێدانانەکانیان وەرگیراوە. تێناگەین کە هەردوو دادگاکەش لێکۆڵینەوەیان لەو دەنگۆیانە نەکردووە. بۆیە هەر لە دوای ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەری، دەرچوونی بڕیارەکە ئاماژەیەکی نیگەرانی  دوودڵییە سەبارەت بە دۆخی ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئازادی ڕادەربڕین لە ناوچەکەدا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاش دووبارە داوای لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە دەسەڵاتەکانی خۆی بەکار بهێنت بۆ دەرکردین لێبوردنی تایبەت بۆیان.

لە کۆتایی بەیاننامەکەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیادا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوان زۆر نیگەرانین لە ئاماژەکردن بە پەیوەندی نێوان هەندێک لە تۆمەتباران لەگەڵ کونسولی گشتی ئەڵمانیا هەولێر لە ڕوونکردنەوەکەی بڕیاری دادگادا . ئاڵوگۆڕی زانیاری و بەردەوام لەگەڵ کۆمەڵگای مەدەنی و ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان بەشێکە لە کاری ڕۆژانەی دیپلۆماتەکان لە ئاستی جیهاندا و لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی  چالاکدا دەگونجێت ، کە حکومەتی هەرێمیش گرنگی زۆر بەو کارە دەدات.

ئاماژە بەو یاسایانەی کە لەدادگایکردندا کراوە ، کارەکانی کونسوڵگەری گشتی بەتاوان دەژمێرێت، کە ئەمەش ناکۆکە لەگەڵ ئەو پەیوەندییە نزیک و دۆستانەیە کە ئەڵمانیا لەمێژە دەیپارێزێت و دەیەوێت لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق بیپارێزێت.

ئەو بەیاننامەیەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە کاتێکدایە، کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە ڕاگەیەندراوێکدا لەسەر بڕیارەکەی ئەمڕۆی دەستەی سزایی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارەکەی دادگا بێمانایە و پێچەوانەی گیانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان گەلی ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستانە.



ڕیکلام