ئەمریکا دەنگۆی ئازادکردنی پارە بلۆکەکراوەکانی ئێرانی رەتکردەوە

  2021-05-07  | 
نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەوە دەنگۆیەی رەتکردەوە کە ئاماژە بەوەدەکات واشنتن بەنیازە پارە بلۆکەکراوەکانی ئێران بەبڕی یەک ملیار دۆلار ئازاد بکات.

نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، ئەو راپۆرتانەی ئاماژە بەوەدەکەن کە واشنتن بەنیازە پارە بلۆکەکراوەکانی ئێران بەیەکجار ئازاد بکات، دوورن لە راستییەوە و هیچ بنەمایەکیان نییە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هەر وەک پێشتر رامانگەیاندووە، هەر جۆرە بڕیارێکی ئەمریکا دەبێت بەشێک لەو پڕۆسەیە بێت کە تاران و واشنتن دەیگرنەبەر و جێبەجێی دەکەن".

ئەم لێداونەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاش ئەوە دێت کە کەناڵی سی ئێن ئێن لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکرد، ئێدارەی جۆ بایدن تاوتوێی بڕیارێک بۆ ئازادکردنی یەک ملیار دۆلار لە پارە بلۆکەکراوەکانی ئێران دەکات، بۆ ئەوەی تاران بتوانێت کەڵک لەو بڕە پارەیە بۆ ئامانجە مرۆڤایەتییەکان وەربگرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، واشنتن دەیەوێت لەو رێگەیەوە نیازپاکی خۆی بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ تاران پیشان بدات.



ڕیکلام