بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی وزەی جیهانیدا بەشێوەیەکی جێگیر ماوەتەوە و گۆڕانکاریی لە نرخەکاندا تەنها چەند سەنتێکە.
بە پێی داتای بۆرسەکانی جیهان بۆ نرخی وزە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٦٨ دۆلار و ٢٣ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
هاوکان نرخی نەوتی خاوی ئەمریکا بە ٦٤ دۆلار و ٨٤ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
ە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بۆ نزیکەی ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە .
شیکەرەوانی دۆخی ئابوری ئاماژە بەوە دەکەن، چاوەڕوان دەکرێت نرخی نەوت لە بازاڕەکانی وزەدا زیاتریش بەرزبێتەوە، بە تایبەت دوای ئەوەی خواست لەسەر سوتەمەنی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەوروپا زیاتر بووە .
لەو چوارچێوەیەشدا چەند ویلایەتێکی ئەمریکا لە ئامادەکاریدان بۆ کەمکردنەوە و سوککردنی کۆتوبەندەکان، کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە سەپێنراون، یەکێتی ئەوروپاش لە ئامادەکاریدایە بۆ پێشوازیکردن لەو گەشتیارە بیانیانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە .
بەرزبونەوەی نرخی نەوت کاریگەری گەورەی لەسەر ئابوری عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت بەوپێیەی زۆرینەی داهاتیان پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت .