بۆ جارى نۆیەم لەسەر یەک یانەى بایرمیونخ بووە پاڵەوانى خولى تۆپى پێى ئەڵمانیا، ئەوەش دواى دۆڕاندنى لایبزیج بەرامبەر بە بروسیا دۆرتمۆند بە ئەندامى 2-3 گۆڵ، لە هەفتەى 32ى خولەکەدا.
بەرلە دووهەفتە پێش کۆتاى هاتنى خولەکەیانەى لایبزیج، بەکۆکردنەوەى 64 خاڵ لە پلەى دووەم بوو، 7 خال لە دواى بایرنى یەکەمەوە کە 71 خاڵى هەبوو، بەم ئەنجامەش یانەى لایبزیج هیواى بەدەستهینانى نازناوەکەى لەدەستدا.
بەمەش یانەى بایرن میونخ بەکۆکردنەوەى 71 خاڵ کە یاریەکى دوا خراوى هەیە و دوو هەفتەش ماوە بۆ تەواوبونى خولەکە بوە پاڵەوانى خولى ئەڵمانیا، لە مێژووى خۆیدا ئەوە 31 جارە ببێتە پاڵەوان، لەبەرامبەردا یانەى لایبزیج تەنها 9 جار بوەتە پاڵەوان لە میژوویدا.