هێلیکۆپتەرە ونبوەکەى ڕوسیا دۆزرایەوە

  2021-05-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەو هێلیکۆپتەرە ونبوەى دوێنی لە شارى یلیزوفوى وڵاتى ڕوسیا لە کاتى فڕینى لە چاو وندەبێت، ئەمرۆ لە دارستانى تشابیفكا دۆزرایەوە.

ئاژانسى ڕیا نۆڤەستى بڵاویکردەوە، لە دارستانى بتروبافلوفسك كامتشاتسكى ئەو هێلیکۆپتەرە ونبوە دۆزرایەوە کە دوێنێ لە کاتى فڕینى لە شارى یلیزوفو بۆ ناوچەى بتروبافلوفسك ونبووە.

بەپێى زانیارى سەرچاوەکە، هێلیکۆپتەرەکە دواى ئەوەى لە چاو وندەبێت دەسوتێت و لە دارستانى تشابیفكا دەدۆزرێتەوە، تا ئێستا زیانەکانى ئاشکرا نەکراون.
 
ئەوەش دواى ئەوە دێت، دوێنێ 8ى مانگ هێلیکۆپتەرى Ми-2، لە شارى یلیزوفو لە کاتى فڕینى لە چاو وندەبێت کە، کە دوو کەسى تێدابوە و تائێستا چارەنوسیان نادیارە. 


ڕیکلام