تەندروستی جیهانی: کۆرۆنای هیندی دوودڵی بۆ جیهان دروستکردووە

  2021-05-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، کۆرۆنای گۆڕاوی هیندی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەرچاوەیەکی دوودڵییەکی جیهانییە.

ماریا ڤان کیرکرۆڤ بەڕێوەبەری هونەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ کاروباری ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەم بازدانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناسراو بە کۆرۆنا هیندستان، دوودڵییەکی لەسەر ئاستی جیهان دروستکردووە، چونکە بەشێوەیەکی ئیجگار خێر بڵاودەبێتەوە.

لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا شەپۆلیکی سەختی کۆرۆنا بە  توشبوون و گیانلەدەستدان سەرانسەری هیندستانی گرتەوە، بەشێوەیەک لە زۆربەی نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتە شوێنی وەرگرتن و چارەسەرکردنی نەخۆش نەماوە.

لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هیندستان بڵاوبووەتەوە، تا ئیستا ٢٢ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەس تووشی پەتاکە بوون و ٢٤٦ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە، بەشێوەیەک ڕۆژی وا هەیە زیاتر لە ٤٠٠ کەس بەهۆیەوە گیانلەدەستدەدەن.



ڕیکلام