ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر ژمارەیەك بڕیاری نوێ لە بارەی قەدەغەی هاتوچۆوە دەردەكات

  2020-06-25  | 
هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بریارە ئەمڕۆ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر کۆبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەك بڕیاری نوێ تایبەت بە قەدەغەی هاتووچۆ دەردەكات.

هێمن قادر وتەبێژى ژوورى ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، پێش نێوەڕۆى ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنی ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر کۆدەبنەوە ژمارەیەک بڕیارى نوێ لەبارەى قەدەغەى هاتووچۆ دەردەکات.

 وتیشى، کۆبوونەوەکە سەبارەت بە بەیانی ژمارە ٤۲ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە تێیدا دەسەڵاتی پێویستی داوەتە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکان بۆ گرتنەبەری ڕێکاری خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە پارێزگاکانی هەرێم.



ڕیکلام