ئێران له ساڵی 1979 وه تا ئێستا كۆمارێكی ئیسلامیه و شیعه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات ،له ساڵی 1989 ڕێبه‌ره‌كه‌ی مردو له‌گه‌ڵ خۆیدا كۆمه‌ڵێك هیواو ئومێد نێژران، به‌ڵام له ئێستادا سه‌رۆكی توركیا ده‌یه‌وێت هه‌نگاوه‌كانی ئیمام خومه‌ینی دووباره بكاته‌وه، له‌و ڕێگه‌یه‌وه خه‌ونی زیندووكردنه‌وه‌ی ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی زیندوو بكاته‌وه، ئه‌ردۆغان چی له خومه‌ینی ده‌چێت؟
ساڵی 1979 خومه‌ینی به هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشێكی جه‌ماوه‌ریی دوای چه‌ندین ساڵ له ئاواره‌یی پێی خسته‌وه سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ی و هه‌ر كه له فڕۆكه‌خانه‌ی میهرئابادی تاران له فڕۆكه فه‌ره‌نسییه‌كه دابه‌زی ڕایگه‌یاند – من ده‌وڵه‌ت بونیاد ده‌نێم- له‌و كاته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی كۆچی دوایی كرد 10 ساڵی خایاند ، خومه‌ینی و چوارده‌وره‌كه‌ی كاریان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد كه مه‌رجه‌عی یه‌كلاكه‌ره‌كه‌وه‌ی موسڵمانانی جیهانه، له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ندێك له سونه‌كانیش كه‌وتنه ژێركاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌و پێیان وابوو ڕاسته، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له ڕووی پراكتیك و نوسینه‌وه‌ی ده‌ستووری وڵاته‌كه‌ی ده‌ركه‌وت كه ئه‌و ته‌نها ڕابه‌ری شیعه‌كانه‌و ناتوانێت بیروباوه‌ڕی سونه‌كان قبوڵ بكات و له ڕووی نه‌ته‌وه‌یشه‌وه باوه‌ڕی به ئومه‌ی ئیسلامی –شیعه ڕابه‌رایه‌تی بكات- په‌شیمان بوونه‌وه.
له ئێستاشدا ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت ببێته دیوی دووه‌می ئه‌و سیناریۆیه‌و خۆی به‌سه‌ركرده‌و خه‌لیفه‌ی موسڵمانان نیشانبدات (ئه‌ڵبه‌ته باڵی سونه‌كان)، به‌شێكی زۆریش له موسڵمانه سونیه‌كان هه‌مان گه‌رم و گوڕیی سه‌ره‌تای خومه‌ینیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌ویش تا ئه‌و كاته‌ی ده‌ركه‌وت ئه‌ویش ناتوانێت ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ مامۆستاكه‌ی خۆی و جێگره‌وه‌ی سه‌عیدی نورسی (فه‌تحوڵا گوله‌ن) و كۆمه‌ڵه‌كه‌ی –خزمه‌ت- پێكبێت، ئیتر چ بگات به موسڵمانانی تر كه له‌نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش بن، ئه‌ویش وه‌ك ئیمام خومه‌ینی كاتێك دان به بوونی نه‌ته‌وه‌و زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا ده‌نێت كه بكه‌وێته ژێر هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه ورته‌و جووڵه‌یه‌كی نه‌بێت به بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و، به‌ڵام وه‌ك شاره‌زایان باسی ده‌كه‌ن خومه‌ینی چه‌نده سه‌ره‌كه‌وتووبوو له پرۆسه‌كه‌یدا، ئه‌ردۆغانیش هه‌مان چاره‌نووسی ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی له‌و پێشه‌كییه‌دا كورتكرایه‌وه، پوخته‌ی كتێبێكی پسپۆڕ‌و شاره‌زای سیاسی فه‌ره‌نسی -جیل كیل- له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی –Le Prophète et la Pandémie - پێغه‌مبه‌ر و په‌تا- ، ئه‌و نوسه‌ره شاره‌زایی ته‌واوی هه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له ڕووی پێكهاته، ئایین، كۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌ته‌كان. ئه‌و به كورتی له‌باره‌ی ئه‌ردۆغانه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت ئه‌وه بكات كه خومه‌ینی كردی .
خومه‌ینی له‌دژی عه‌لمانیه‌تی رۆژئاوایی هه‌رچی پێكرا كردی، ناوه‌نده ڕوناكبیریه‌كانی داخست، بیریار‌و رۆشنبیره‌كانی گرت و له زیندانی كردن، به‌شێكیان به‌ناچاری په‌شیمان نامه‌یان نووسی و به‌شێكی تریان له زینداندا مانه‌وه‌و به‌هۆكاری نادیار ژیانئاواییان كرد، به‌شێكیش له‌وان له سێداره دران، دژایه‌تی خۆی له گه‌ڵ رۆژئاوادا دووپات كرده‌وه‌و تا ئێستاش دانووی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ رۆژئاوا‌و ئه‌وروپادا ناكوڵێت، به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی ڕه‌های كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانییه‌وه، ئه‌ردۆغانیش له‌سه‌ر هه‌مان ڕیتم ده‌ڕوات به‌ڵام به ڕووه‌كه‌ی تردا، ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات و پێشه‌نگی ئایینی له عه‌ره‌بستانی سعودیه وه‌ربگرێته‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ی توركی به‌جۆرێك موسڵمان بكات كه خۆی و حیزبه‌كه‌ی باوه‌ڕیان پێی هه‌یه، جگه له‌وه‌ش خه‌ونی سوڵتانیه‌كه‌ی وه‌ك چۆن ئێران تائێسته‌ش كۆڵی له ناردنه ده‌ره‌وه‌ی شۆڕش نه‌داوه، هیلالی شیعه‌ی دروست كردووه‌و و له پێنج وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا –عێراق، سوریا، لوبنان، فه‌له‌ستین و یه‌مه‌ن، كاری جدی ده‌كات و به‌شی زۆری داهاتی وڵاته‌كه‌ی له جه‌نگی دژ به ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی خه‌رج ده‌كات، توركیاش هه‌مان كار بكات بۆیه له ئازره‌بایجان، لیبیا، سوریا‌و عێراق به‌شێكی زۆری داهاتی وڵاته‌كه‌ی خه‌رج ده‌كات، هه‌ردوولا سوپای وڵاته‌كه‌یان خستووه‌ته خزمه‌تی ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه و هه‌ردووكیشیان رۆژانی جومعه له ڕیزی یه‌كه‌می مزگه‌وتدا به دیارچاوی خه‌ڵك و میدیاكانه‌وه ئاستی پابه‌ندبوونیان به ئاینه‌كه‌یانه‌وه نیشان ده‌ده‌ن.
ئه‌گه‌ر خومه‌ینی به داگیركردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له تاران 1981 دژایه‌تی بۆ ئه‌مریكا و رۆژئاوا ده‌ربڕیبێت، ئه‌وا گۆڕینی ئایا سۆفیا له مۆزه‌خانه‌وه بۆ مزگه‌وت 2019 هه‌مان هه‌ڵوێست و ئاماژه‌ی تێدایه، ئیمام خومه‌ینی ئیسلامیه‌كانی وه‌ك موفتی زاده، سوبحانی و به‌لووچه سونیه‌كانی له‌ناودا، ئه‌ردۆغانیش هه‌مان كاری دووباره كرده‌وه به قه‌ده‌غه‌كردنی كاری بزووتنه‌وه‌ی خزمه‌ت و ده‌ركردنی فه‌تحوڵاگوله‌ن 1999 و ته‌نانه‌ت له میدیاكانیدا به‌مه‌به‌ستی سوكایه‌تی به -فه‌تۆ- ناوی ده‌هێنن.
خومه‌ینی كێشه‌ی فه‌له‌ستینی وه‌ك لۆگۆیه‌كی سیاسی به‌كارده‌هێنا و هه‌ستی موسڵمانانی له‌به‌رامبه‌ر ئیسرائیل‌دا ده‌وروژاند، ئه‌ردۆغانیش هه‌مان كارده‌كات، له‌به‌رچاوی كامێرادا خۆی به داكۆكیكار له كێشه‌ی فه‌له‌ستین ناوده‌هێنێت، به‌ڵام رۆژێك له رۆژان به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابووری له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نه‌بچڕاندووه.
ئیمام خومه‌ینی له ناوه‌ڕاستی مانگی ئابی 1979 فه‌توای جیهادی له دژی كوردانی رۆژهه‌ڵات ده‌ركردو سه‌رو ماڵی كوردانی حه‌ڵاڵ كرد، له‌و رۆژه‌وه تائێستا كوردانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ئیسلامی نه‌حه‌ساونه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ی به‌رگه‌ی سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌گرتبێت ئاواره بوونه و چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له هه‌مان كاتدا ئه‌ردۆغانیش هه‌مان كارده‌كات و ته‌نانه‌ت هێرش ده‌كاته سه‌ر دوو وڵاتی دراوسێ و له سوریا‌و عێراقیش شه‌ڕی كوردانی وڵاته‌كه‌ی خۆی ده‌كات و له‌ناو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شیدا نه‌ك هه‌ر دان به نه‌ته‌وه‌ی كورددا نانێت –كه خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی وڵاته‌كه‌ن- به‌ڵكو به توركی شاخاوی ناویان دێنێت و به‌رده‌وام له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه چیی پێبكرێت درێغی نه‌كردووه‌و نایكات.
ئه‌گه‌ر خومه‌ینی و ڕژێمه‌كه‌ی كوردانی ئۆپۆزسیۆنی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی تیرۆركردبێت ئه‌وا ئه‌ردۆغانیش هه‌مان كاری كردووه به كوشتنی سه‌رانی كورد و ده‌ستگیركردنی ئۆجه‌لان و ده‌میرتاش و ئه‌وانی تریش، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی په‌رله‌مان به عوسمان بایده‌میر به سه‌رسوڕمانه‌وه بڵێت: كامه‌یه كوردستان ؟
هه‌ردوولا كاریان بۆ ئه‌وه كردووه كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئیسلامی ببه‌نه وڵاته‌كانیان و سپۆنسه‌ریان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناوبانگی خۆیان جوان بكه‌ن، ئێران به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی وڵاتی خۆی و به‌شێك له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی هاویشتووه‌و توركیای سه‌رده‌می ئه‌ردۆغانیش باڵێۆزخانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له كیشوه‌ری ئه‌فریقا له 12 باڵێۆزخانه‌وه گه‌یاندووه‌ته 42 باڵیۆزخانه و قه‌باره‌ی بازرگانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و كیشوه‌ره برسییه گه‌یاندووه‌ته 50 ملیار دۆلاری ساڵانه.
ئه‌گه‌ر ئێران له‌ڕێگه‌ی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی شۆڕشه‌كه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ندێك وڵات و گه‌لانی شیعه دروست كردبێت ئه‌وا توركیاش له‌ڕێگه‌ی ده‌زگاكانی خۆیه‌وه كاری له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه كردووه كه پێشتر له‌ژێر ده‌ستی ئیبراتۆریه‌تی عوسمانی‌دا بوون و مزگه‌وت، دامه‌زراوه، ڕێكخراویان بۆ دروست ده‌كات، مه‌لا و بانگخواز و وتاربێژیان بۆ دابین ده‌كات، ڕاپۆرته هه‌واڵگرییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن توركیا زۆر به چڕی كار له‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، نه‌مسا، به‌لجیكا و هۆڵه‌ندا ده‌كه‌ن و به‌شێكی زۆری ئابوورییه‌كه‌ی بۆ ته‌رخان كردووه.
ئیمام خومه‌ینی فه‌توای كوشتنی بۆ سه‌لمان ڕوشدی به‌ڕگه‌ز كشمیری و نوسه‌ری كتێبی -ئایه‌ته‌كانی شه‌یتان-ی له ساڵی 1988 ده‌ركرد، ئه‌وا ئه‌ردۆغانیش بڕیاری كوشتنی پرۆفیسۆر سامۆئێل باتی ده‌ركردووه.
خه‌ونی ئه‌ردۆغان زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه بیه‌وێت ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی ئاینی بۆخۆی قۆرغ بكات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت ئه‌و وڵاتانه‌ی كه پێشتر له ژێر ده‌ستی ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی‌دا بوون بگه‌ڕێنێته‌وه كه بریتین له (55) وڵات، 12 وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كه‌نداو، 15 وڵات له ئاسیا، 6 وڵات له باكووری ئه‌فه‌ریقا،24 وڵات له كیشوه‌ری ئه‌فه‌ریقا.
ئه‌ردۆغان زۆرجار گوتوویه‌تی ئێمه یه‌ك خێزانی 300 ملیۆن كه‌سین كه له ده‌ریای ئه‌دریاتیكییه‌وه درێژ ده‌بێته‌وه تا ده‌گاته شورای چین.
هه‌نگاوه‌كانی ئه‌ردۆغان به‌ره‌و ئه‌و ئاڕاسته‌یه له‌چه‌ند شتێك‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، له‌وانه‌ش:
كشانه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان له په‌یمان نامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له باره‌ی توندوتیژیی دژی ژنان، گۆڕینی پرۆگرامه‌كانی خوێندن و تیایدا ده‌رخستنی –جوو، مه‌سیحی- به بێباوه‌ڕ و داگیركاری ناوچه‌كه، دانانی وانه‌كانی جیهادی ئیسلامی له‌نێو پرۆگرامه‌كانی خوێندن، گوێ نه‌دان به به‌زاندنی سنووره‌كان له عێراق، سوریا، لیبا و ئازه‌ربایجان.
هه‌موو ئه‌وانه بوونه‌ته هۆی دژایه‌تی رۆژئاوا‌و خۆشویستنی گروپه توندڕه‌وه‌كان به‌تایبه‌تی داعش له‌ناوخۆی وڵات‌دا، كه به‌شێك له توێژه‌ران پێیان وایه له كاردانه‌وه‌ی تێڕوانینی ئه‌مریكاو رۆژئاوادایه له‌باره‌ی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نیه‌كان.
هه‌ربۆیه شاره‌زایانی ئه‌وروپی پێیان وایه به مردنی ئیمام خومه‌ینی به‌شێك له خه‌ونه‌كانی له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌كه‌یدا نێژران، هه‌رچه‌نده به‌شێكیان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه‌و تا ئێسته‌ش درێژه‌ی هه‌یه، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دا ده‌بینن، كه ئه‌ردۆغان زیندووه و له پێستی مه‌ڕدا ده‌یه‌وێت وه‌ك گورگێك په‌لاماربدات و جوڵه‌و هه‌نگاوه‌كانیشی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ن.