دژی دواکەوتن و بڕینی مووچە بەشێک لە دانیشتووانی هەڵەبجە گردبوونەوە

  2020-06-25  | 
هەڵەبجە
خۆپیشاندانی بەشێک لە دانیشتوانی هەڵەبجە
محەمەد نەجیب
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دژی دواکەوتن و بڕینی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران، بەشێک لە چین و توێژە جیاوازەکانی هەڵەبجە گردبوونەوە.

خۆپیشاندەران رایانگەیاند، بەهەموو شێوەیەک دژی کەمکردنەوە و بڕینی مووچەی فەرمابەرانن و قبوڵی ناکەن حکومەت دەست بۆ قووتی خەڵک ببات.

ئەوەشیان خستەڕوو، دیانهەوێ لە رێگەی ئەم خۆپیشاندانەوە پەیامێک بگەیەننە حکومەت و دەسەڵاتدارانی هەرێم کە ئەوە ئیفلاسی دەسەڵاتدارییە و بەهیچ شێوەیەک قبوڵی ناکەن قوتی هاوڵاتیان و فەرمانبەران ببڕدرێت و بەهموو توانایەکیان پشتیوانی لە فەرمانبەران دەکەن.

ئەم خۆپیشاندانە لە کاتێکدایە، کە هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی ٦ی ٢٠٢٠، لە شاری سلێمانی و چەند شوێنێکی دیکە، دژی دواکەوتن و بڕینی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم، خۆپیشاندان ئەنجامدرا.

لە چەند رۆژی رابردوودا، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا بەڕێژەی ٢١٪ مووچەی یەک مانگی فەرمانبەران و بەڕێژی ٥٠٪ مووچەی پلەباڵا و تایبەتەکان کەمبکاتەوە.









ڕیکلام