گونجاوترین کات بۆ وەرزشى لەشجوانی کەیە ؟

  2021-05-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بە پێی توێژینەوەیەک باشترین کات بۆ وەرزشکردن ئێوارانە، لە بەرئەوەی جەستە بڕی پێویست کالۆری دەسوتێنێت و کاریگەری وەرزشەکە زووتر دەردەکەوێت .

وەرزشکردن لە بەیانیاندا بە باشترین کات دادەنرێت بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن گرنگ نییە کاتی وەرزشکردنەکە چەند کاتژمێر بێت چونکە بە گشتی سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت، جەستە چالاک دەکات و دەروون ئارام دەکاتەوە .بەڵام بۆ ئەوانەی دەیانەوێت ماسولکەی بەهێز دروستکەن ئێواران باشترە ڕاهێنان بکەن.

جگە لەوەش تەندروستی جەستە بە گشتی ڕێکدەخات و سیستمی خەو و خۆراک ڕێکدەخات .

بەڵام بۆ ئەو کەسانەی ناتوانن بەیانیان وەرزش بکەن باشترە ئێواران وەرزش بکەن، چونکە بە گوێرەی نوێترین توێژینەوە وەرزشکردن لە ئێواراندا جەستەیەکی جوانت پێدەبەخشێت بەڵام گرنگە ڕێوشوێنێکی خۆراکی  تەندروست ڕەچاوبکەیت.



ڕیکلام