کەرکوک.. بۆیەکەم جارە نرخی ئەمپێری موەلیدە بگاتە 14 هەزار دینار

  2021-06-01  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 سۆران عەبدولکەریم
قایمقامیەتی ناوەندی کەرکوک خشتەی نوێی کاتژمێرەکانی پێدانی موەلیدەی لەشارەکە بڵاو کردەوە، کە بۆ یەکەمجارە نرخی ئەمپێری موەلیدە زیاترە لە١٤ هەزار دینار.

فەلاح یایچلی قایمقامی ناوەندی کەرکوک بەتۆڕی هەواڵی ژیانی ڕایگەیاند، بەهۆی خراپی ڕەوشی کارەبای نیشتیمانیەوە لەبەرامبەر کار پێکردنی موەلیدەکان بۆ ماوەیەکی زۆر لەشەو ڕۆژێکدا کە نزیک دەبووە لە ١٦ کاتژمێر نرخەکان لەنێوان ١٢ هەزار تا ١٤ ونیو بەپێی گەڕەکە جیاوازەکانی شارەکە دیاری کران.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاریان داوە خشتەی کارکردن هاوشێوەی مانگی ڕابردوو بێت بەشێوەی ٢٤ کاتژمێری تەنها بەیانیان لە کاتژمێر ٨وە موەلیدەکان پشوو وەردەگرن تا کاتژمێر ١١.

ڕوونیشیکردەوە، بەهۆی کار کردن لەنۆژەنکردنەوەی وێستگەی کارەبای ناحیەی تازە بۆمانگی حوزەیران، چاوەڕوان دەکرێت کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی زیاتر بکرێت .



ڕیکلام