تەسنیم: فەرماندەی سوپای قودس سەردانی سنوری سوریا و عێراقی كردووە

  2020-06-27  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
میدیای ئێران بڵاویكردەوە، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسداران، سەردانی سنوری هاوبەشی سوریا و عێراقی كردووە لەناو خاكی سوریاوە .

ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم"ی ئێران بڵاویكردەوە، قائانی سەردانی ناوچەی ئۆپراسیۆنەکانی دژی چەكدارانی داعشی كردووە لە شارۆچكەی ئەلبوكەمالی سنوری نێوان عێراق و سوریا و وتەیەكی پێشكەشكردووە .

بەگوێرەی ئاژانسەكە لە وتەیەكەدا قائانی هێرشی كردووەتە سەر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ڕایگەیاندووە، پیلانی داعش و ئەمریكا هێشتا كۆتایی نەهاتووە و واشنتۆنی تۆمەتبار كردووە بەوەی هاوكاریی داعش دەكات .

وەك ئاژانسەكە ئێرانییەكە بڵاویكردووەتەوە، قائانی ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمریكا لە ناوەوەی وڵاتەكەی هاوڵاتییەكانی سەركەوت دەكات و دەیەوێت هەمان سیاسەتیش بەرامبەر بە گەلانی دیكە بگرێتەر بەر .

ئیسماعسل قائانی لەسەرەتای ئەمساڵدا دوای كوژرانی قاسم سلێمانی فەرماندەی پیِشووی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران لە فڕۆكەخانەی بەغدا، ئەركی سەركردایەتیكردنی ئەو هێزەی پێ سپێردراوە  



ڕیکلام