ناكۆكی و نائارامییه‌كانی عێراق بوونه‌ته جێگه‌ی بایه‌خی میدیاكان، هێزه ئه‌منییه ناوخۆیی و نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانیش له بیری ئه‌وه‌ه‌دان كه ڕێگه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه بۆ كۆتایی هێنان به میلشیا و گروپی چه‌كداریی وبه‌ڵام بۆیان نایه‌ته پێشه‌وه‌و تادێت دۆخی عێراق نائارامتر ده‌بێت و هه‌ندێكیش پێیان وایه تا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی تشرینی یه‌كه‌می چاوه‌ڕوانكراو نزیكتر ببینه‌وه ناكۆكی و كێشه ئه‌منییه‌كان زیاتر ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر جاران تێكدانی دۆخی ئه‌منی ته‌نها ڕفاندن، كوشتن، ته‌قینه‌وه و بۆمبی چێنراو بووبێت، ئه‌وا له ئێستادا فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیشی هاتوه‌ته سه‌ر و له‌و ڕێگه‌یه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر بنكه‌و سه‌ربازگه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و له‌سه‌روو هه‌موشیانه‌وه ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكیه‌كان بیر له شێوازی تری ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هێزو میلشیاكانی عێراق بكه‌نه‌وه‌و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، به‌تایبه‌تی له‌دوای ئه‌و چه‌ند هێرشه‌ی كرایه سه‌ر بنكه‌ی –عین الاسد- ئه‌وه له كاتێكدا كه به سیسته‌می به‌رگری پێشكه‌وتوش ده‌پارێزرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش مانۆڕی هه‌زران ئه‌ندامی سه‌ربازیی حه‌شدی شه‌عبی به چه‌كی مام ناوه‌ندو سووكه‌وه له‌ناو شه‌قامه‌كانی به‌غداد مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنه له‌ناوه‌ڕاستی به‌غداد و بگره له‌ناوچه‌ی سه‌وزیشدا كه باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و نوێنه‌رایه‌تیه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌تی عێراقی تێدایه، هه‌روه‌ها ڕه‌تكردنه‌وه‌ی تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی له هێرشه موشه‌كییه‌كان كه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حه‌شدی شه‌عبییه‌و و ناوی –قاسم مصلح-ه و هه‌روه‌ها تۆمه‌تباریشه به كوشتنی چالاكوانی عێراقی ئیهاب ئه‌لوه‌زنی.
به پێی وته‌ی –فرانك ماكنزی- فه‌رمانده‌ی هێزه ناوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا، به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێفرۆكه‌وانی قه‌باره بچووك كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ میلشیاكانی عێراق دابینده‌كرێت له چه‌ند ساڵێ ڕابوردوودا ژماره‌یان زیادیكردووه، ئه‌مریكاش چه‌ندین ڕێگه‌ی گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانیان، زۆر به په‌رۆشه‌وه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین ته‌كنۆلۆیایه‌ك بدۆزینه‌وه كه ئه‌و چالاكییانه كۆنترۆڵ بكات و كاریگه‌رییه‌كانیان نه‌هێڵین .
هه‌ندێك له سه‌رچاوه میدیاییه‌كان كه له پنتاگۆنه‌وه ده‌ستیان كه‌وتووه هه‌مووان چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی –جۆبایدن- ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكرێته سه‌ر میلشیا چه‌كداره‌كان ، سه‌رچاوه‌یه‌ك له پنتاگۆنه‌وه‌ی به رۆژنامه‌ی –ده‌یلی كوله‌ر-ی ئه‌مریكی ڕاگه‌یاندووه كه ئیداره‌ی ئه‌مریكا به‌جدی كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به توندی كار بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی میلشیاكان بكه‌ن كه له‌ناو عێراقدا هێزو دبلۆماتكارو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكایان كردووه‌ته ئامانج، هه‌ر به پێی وته‌كانی ئه‌و به‌رپرسه له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا له‌نێو كۆشكی سپی و له ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانییه‌وه ئه‌و پرسه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
كاروچالاكی ئه‌و گروپانه به‌ئاشكراو كاركردنیان له‌ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد دا ئاماژه‌یه بۆ گۆێ نه‌دان به حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی و به‌رپه‌رچدانه‌وه بوو بۆ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی –قاسم مصلح- ی سه‌ركرده‌یان، كه ئه‌ندانی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی كاروچالاكییه‌كانی پارێزگای ئه‌نباره، به پێی وته‌ی مونته‌زه‌ر قه‌یسی توێژه‌ری ئه‌منی و سه‌ربازی عێراق، ئه‌و كاره ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران و ئه‌مریكایه، له هه‌مان كاتدا به‌شێك له توێژه‌رانیش باس له‌شكستی مسته‌فاكازمی ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ری داگیرساندنی چرای سه‌وزی مسته‌فا كازمیش هه‌یه ، كه ئه‌گه‌ر هه‌روا به بێده‌نگی بمێنێته‌وه ئه‌م گریمانه‌یه له ڕاستیی نزیكتر ده‌بێته‌وه.
قه‌یسی پێیی وایه ئه‌گه‌ر مسته‌فا كازمی به خێرایی نه‌جوڵێت و به‌ر به‌و جۆره ڕه‌فتارانه نه‌گرێت دوور نیه حه‌شدی شه‌عبی ئه‌زموومی حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن دووباره نه‌كه‌نه‌وه و عێراقیش نه‌بێته یه‌مه‌ن كه به‌ده‌ست شه‌ڕی ناوخۆیی و كاره‌ساتی مرۆییه گه‌یوه‌ته كه‌ناره‌كانی تیاچوون.
هه‌ندێكی دیكه باس له‌وه ده‌كه‌ن تاران كار بۆ ئه‌وه ده‌كات گروپی دیكه‌ی بچووك و زۆر نهێنی دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی له ڕووی به‌رپرسیارێتییه‌وه خۆی له هه‌ندێك چالاكی بدزێته‌وه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا كاریگه‌ری نه‌رێنیش له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ڤیه‌ننا دروست نه‌كات، به‌و پێیه‌ی ئێران مه‌به‌ستیه‌تی له‌وێ كاره‌كانی به‌ره‌و پێشه‌وه بڕوات و ببێته هۆی هه‌ستانه‌وه‌ی ئابووری و به‌رهه‌مهێنانی زیاتری ئه‌تۆمی و پیتاندنی یۆرانیێۆمه‌كه‌ی.
به پێی هه‌ندێك له سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكا كه ده‌ست رۆیته‌رز كه‌وتووه؛ 250 كادری متمانه‌پێكراوی میلشیاكانی سه‌ر به ئێران براونه‌ته لوبنان و له ساڵی 2020 دا چه‌ند مانگێك له‌و وڵاته‌دا ماونه‌ته‌وه‌و له‌سه‌رده‌ستی پسپۆڕانی ئێرانی خولی تایبه‌تیان بینیوه‌و له سه‌ربازگه‌كانی حزب الله ی لوبنانی دا ڕاهێنراون، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر شێوازی به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و ته‌قاندن و ئاڕاسته‌كردنی مووشه‌ك و كاركردن له سه‌ر ته‌كنۆلۆژیای زانیاری و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ترۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆیته‌رز؛ گروپه نوێیه‌كان به نهێنی كاره‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، سه‌ركرده‌و ئاڕاسته‌كه‌ره‌كانیان دیارنین، په‌یوه‌ندی ڕاسته‌خۆیان به ئه‌فسه‌رانی تایبه‌ت به سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه هه‌یه. هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌ش كردووه كه ئێران سه‌رجه‌م توانا سه‌ربازیی، دبلۆماسی و ئه‌منیه‌كانی خۆی خستووه‌ته گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه له‌ڕێگه‌ی وه‌كیله‌كانیه‌وه بكات و بگاته ئه‌و ئامانجه‌ی كه خۆی ده‌یه‌وێت، هه‌رچه‌نده له‌ڕووی تێچوونه‌وه زۆری له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت به‌ڵام دواجار ئه‌نجامه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌شكێته‌وه .
رۆیته‌رز ده‌ڵێت: ئێران كار له‌سه‌ر هێرشی نوێ ده‌كات و چیتر پشت به هێرشه كلاسیكیه‌كان نابه‌ستێت، له‌وانه‌ش هێرشی ئه‌لیكترۆنی، به پێچه‌وانه‌ی پێشووه‌وه كه كاری له‌سه‌ر تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی فیزیكی ده‌كرده‌وه.
هه‌ڵوێستی حكومه‌تی عێراقیش له‌به‌رامبه‌ر حه‌شدی شه‌عبیدا ئه‌وه‌یه كه كاربكرێت بۆ به‌یاسایی كردنیان و پابه‌ندكردنیان به ڕێنمایی و ڕامكردنیان له‌ناو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگرییدا، به‌ڵام ئێران و سه‌ركردایه‌تی حه‌شدی شه‌عبی كاریان بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تیش سه‌ربگرێت ئه‌وا له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێزه دیار و به‌رجه‌سته‌یه هێزێكی نهێنی و نادیاری هه‌بێت و هه‌ر له ئێستاوه به‌ردی بناغه‌كه‌ی بۆ چنییوه.
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن له‌و نێوه‌دا كاری مسته‌فا كازمی له هه‌مووان قورستر‌و ناهه‌موارتره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی چاكسازییه‌كه‌یدا چه‌ندین له‌مپه‌ری قورس هه‌یه، جگه له خۆپیشاندانه‌كانی شه‌قامی عێراقی، ڤایرۆسی كۆرۆنا، كێشه‌ی ئابووری، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ، چالاكبوونی گروپه نهێنینه‌كان و له‌سه‌ر هه‌مووشیانه‌وه مانه‌وه و به‌رده‌وامی له‌نێون به‌رداشه‌كانی ئێران و ئه‌مریكادا، كه بێگومان ڕۆژێك دێته پێشه‌وه كه له‌ونێوه‌نده‌دا ده‌هاڕرێت و ئه‌ویش ده‌بێته یه‌كێك له‌و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ی كه ده‌بێته سووته‌مه‌نی جه‌نگی ئێران و ئه‌مریكا.
به‌شێك له زانیارییه‌كانی ئه‌م ڕاپۆرته سوود له‌م سه‌رچاوه‌یه وه‌گیراوه