ئایدز کەی سەری هەڵدا و لە ئێستادا تاچەند مەترسی بۆ سەر مرۆڤایەتی هەیە؟

  2021-06-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
چل ساڵ لەمەوبەر و لەرۆژێکی هاوشێوەی ئەمڕۆدا نەخۆشی "ئایدز" بۆ یەکەم جار لەلایەن ناوەندی خۆپاراستن و کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشیەکانی ئەمریکا، یەکەم حاڵەتەکانی توشبوونی بە نەخۆشی "ئایدز"ی لە ئەمریکا تۆمارکرد کە دواتر بە نەخۆشی "ئایدز" ناسێندرا، رەنگە ئەو کاتە هیچ یەکێک لە مرۆڤایەتی لەو بروایەدا نەبووبێت کە نەخۆشی ئایدز تا ئەمڕۆ لەگەڵ ژیانی مرۆڤایەتیدا دەمێنێتەوە و ژیانی چەندین ملیۆن مرۆڤیش لەناو ببات.

ئایدز کەی سەریهەڵدا؟

چل ساڵ لەمەوبەر و لەساڵی ١٩٨١دا، لەرۆژێکی هاوشێوەی ئەمڕۆدا نەخۆشی "ئایدز" بۆ یەکەم جار لەلایەن ناوەندی خۆپاراستن و کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشیەکانی ئەمریکا، یەکەم حاڵەتەکانی توشبوونی بە نەخۆشی "ئایدز"ی لە ئەمریکا تۆمارکرد، کە دواتر بە نەخۆشی "ئایدز" ناسێندرا، رەنگە ئەو کاتە هیچ یەکێک لە مرۆڤایەتی لەو بروایەدا نەبووبێت کە نەخۆشی ئایدز تا ئەمڕۆ لەگەڵ ژیانی مرۆڤایەتیدا دەمێنێتەوە.

لەسەرەتای سەرهەڵدان و ناساندنی نەخۆشی ئایدزەوە تا ئەمڕۆ، زیاتر لە ٣٢ ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهاندا بەهۆی توشبوون بە نەخۆشی "ئایدز"ەوە گیانیان لەدەستداوە، کە تەنها ٧٠٠ هەزار کەسیان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکان.
HIV/Aids: China reports 14% surge in new cases - BBC News

نەخۆشی ئایدز چییە؟

ئایدز یان ڤایرۆسی نەهێشتنی سیستەمی بەرگری لەش، بۆیەكەمجار لە ساڵی ١٩٨١ لە ئەمەریكا دۆزرایەوە، ئەم نەخۆشییە لە ڕێی ڤایرۆسی "HIV" دەگوازرێتەوە بەهۆی گواستنەوەی خوێن لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر یان كرداری سێكس، یان گواستنەوەی لە دایكەوە بۆ كۆرپەلەكەی مرۆڤێكی تریش تووشی ئەم نەخۆشییە دەبێت .

بەگوێرەی راپۆرتی ناوەندی خۆپاراستن و کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشیەکان، ئەم جۆرە ڤایرۆسە بەهۆی یەکێک لە هۆكارەكانی گواستنەوە دەگوزارێتەوە بۆ نێو جەستەی كەسێكی تر، هاوکات دەركەوتنی نیشانەكانی لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر جیاواز دەبێ، هەیە دوای دوو هەفتە و هەشیانە ماوەی ساڵێك و تەنانەت دوای 10 ساڵا تووشبوون ئنجا نیشانەكانی ئایدز لە مرۆڤەكە دەردەكەوێت. 

Opinion: We won't meet the 2020 AIDS targets. Now what? | Devex

دیارترین نیشانەکانی ئایدز ئەمانەی خوارەوەن:

یەكەم: تا،  بە یەكەم نیشانەی ئایدز دادەنرێت وە  پلەی گەرمی تای ئایدز دەگاتە  ١٠٢ پلەی فەهرەنهایت واتە ٣٩ پلەی سیلیزی، لەگەڵ تووشبوونی مرۆڤ بە ڤایرۆسی ئایدز لە تەك تادا تووشی شەكەتی بەردەوام و ئاوسانی لیمفە گرێكان و ئازاری قوڕگ و لاوازی سیستەمی بەرگری لەش دەبێتەوە .

دووەم: هەستكردن بە ماندوویەتی،  ئەو هەوكردنەوی كە تووشی لەش دەبێت بەهۆی نەخۆشی ئایدزەوە، سیستەمی بەرگری لاواز دەكات وە هەست بە ماندوویەتی و تەمبەڵی و نەمانی چالاكی لەش كە یەكێكن لە نیشانەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئایدز .

سێیەم: هەڵئاوسانی لیمفە گرێیەكان و درووستبوونی گرێ‌،  زۆر جار دەركەوتنی ئەم نیشانە بە هەڵامەت دەست پێ دەكات , یان نەخۆشی دیكەی ڤایرۆسی وەكو ئاوسانی جگەر، هەمان نیشانەن وەكو ئازاری جومگەو ماسولكەكان و هەلاوسانی لیمفەكان. لیمف یەكێكە لە بەشەكانی سیستەمی بەرگری لەش لەكاتی بوونی هەوكردندا هەڵدەئاوسێن زۆر جار دروست بوونی ئەم گرێیانە لە بنباڵ و بەر میزڵدان و ملدا دروست دەبن .

چوارەم: ئازاری قورگ و سەرئێشە، لەكاتی بوونی بڕێكی زۆر لەم نیشانانەدا پێویستە تاقیكردنەوەی ڤایرۆسی بكەن، بۆ ئەوەی لە زووترین كات دەست بەسەر گەشەكردنی ڤایرۆسەكەدا بگیرێ و رێگری لە بڵاوبوونەوەی بكرێت، ئەم جۆرە سەرئێشەیە بۆ ماوەیەكی زۆر بەردەوام دەبێت بەبی پشوودان زۆر توند دەبێت. 

HIV and AIDS Rashes and Skin Conditions

شەشەم: زیپكە و سووربوونەوەی بەردەوامی پێست، دەتوانن لە قۆناغی سەرەتای نەخۆشی ئایدزدا دەردەكەوێت ,كە بە هۆی  هەستەوەری یان سەرماییەكی كەمەوە دروست دەبێت كە وەكو زیپكە وان لەگەڵ سووربوونەوەی ئەو ناوچەییە كە بە شێوەیەكی ئاسانی چارەسەر ناكرێت .

شەشەم: هێڵنجدان و  ڕشانەوە و سكچوون، لە هەركوێیەك تووشبوویەك هەبێت بە نەخۆشی ئایدز ئەوە بە رێژەی ٣٠٪ بۆ ٦٠٪ توشی هێڵنجدانی بەردەوام دەبن، لە قۆناغی سەرەتاشدا ڕشانەوە و سكچوونی ماوە درێژ بوونی دەبێت .

حەوتەم: كەمبوونەوەی كێشی جەستە، لەكاتی كەمبوونەوەی كێشدا ئەوە نەخۆشییەكە دەگاتە حاڵەتی مەترسی و زاڵبوونی نەخۆشییەكە بە سەر هەموو لەشدا كە بە هۆی سكچوونی زۆرەوە بڕێكی زۆر كێش لە دەست دەدرێت،  بەپێی ئەو توێژینەوەی كە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا كراوە و چاودێری تووشبوانیان كردووە دەركەوتەوە نەخۆشەكە لەماوەی مانگێكدا ١٠٪ كێشی لەشیان لە دەست دەدەن بەهۆی ئەو سكچوونەوە رێژەیەكی زۆر ئاو لە خانەكانی لەشدا كەم دەبێتەوە .

دوایین ئامارەکانی تایبەت بە ئایدز

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەگوێرەی ئامارێکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەسەرانسەری جیهاندا تەنها لەساڵی ٢٠٢٠دا، زیاتر لە ٣٧ ملیۆن کەس بەدەست نەخۆشی ئایدزەوە ناڵانویانە، هاوکات تەنها لەساڵی ٢٠٢٠یشدا زیاتر لە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس توشی نەخۆشی ئایدزبوون، سەرباری ئەمەش، ٦٩٠ هەزار کەس بەهۆی نەخۆشی ئایدزەوە گیانیان لەدەستداوە. 


ڕیکلام