دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان واز لە کارەکەی دێنێت بۆ گەشتێک

  2021-06-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
جێف بیزۆس دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان و خاوەن و بەرێوەبەری کۆمپانیای ئەمازۆن بەهۆی گەشتێکەوە بۆ بۆشایی ئاسمان دەستی لەکارەکەی دەکێشێتەوە. جیف بیزۆس دامەزرێنەری ئەمازۆن ڕایگەیاندووە، لە ٥ی مانگی داهاتوو بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوەى خۆی لە کۆمپانیای ئەمازۆن پێشکەش دەکات و خۆی ئامادە دەکات لەگەڵ برایەکی بۆ ئەوەى گەشتى بۆشایی ئاسمان بکەن.

ئەو ملیاردێرە دەڵێت، " هەر لە تەمەنى پێنج ساڵییەوە گەورەترین خەونم ئەوەبووە ڕۆژێک بێت و بچمە بۆشایی ئاسمان و  هەر بۆیە ڕۆژى ٢٠ی تەمووز ئەو گەشتە ئەنجامدەدەم".

وا بڕیارە  کۆمپانیای بلوئۆریغن بۆ یەکەمجار لە مێژووى مرۆڤایەتی  یەکەم گەشتى گەشتیاری بۆ بۆشایی ئاسمان ئەنجامبدات .

ئەو کۆمپانیایە پلیتى ئەنجامدانی گەشتەکەی کردووتەوە زیادکردنێکى ئاشکراوە و وەک ئەوەی ئاشکرایان کردووە تا ئێستا ٥٢٠٠ داواکاریان لە ١٣٦  دەوڵەتەوە بۆ چووە، لە ئێستادا بەرزترین نرخی بلیت گەیشتووەتە نیزکەى ٣ ملیۆن دۆلار.

وا بڕیارە ئەو زیادکردنە جیهانییە بەردەوامبێت تا رۆژى ١٠ی تەمووز دواتر تیروپشکی بۆ بکرێت.  



ڕیکلام