خەوزڕان یەکێکە لەو کێشانەی بەشێک لە خەڵکی لەسەر ئاستى جیهان بە دەسیەوە دەناڵێنن، توێژینەوەیەک ئاماژە بە هۆکاری ئەو کێشەیە لە جەستەدا دەکات.
بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ماڵەپەری "Healthista" بڵاوکراوەتەوە، دەستەیەک لە زانایان ئاشکرایدەکەن کەمی ماددەی کانزای مەگنیسیۆم لە جەستەدا هۆکارێکە بۆ خەوزڕانی زۆر کەس .
بە گوێرەی توێژینەوەکە زیادبوونی ڕێژەی مەگنیسیۆم یارمەتیدەرە لە باشبوونی نووستن و بەرزبوونەوەی هۆڕمۆنی میلاتۆنینی سروشتی، کە بەرپرسە لە باشکردنی سیستمی خەو .
هەندێک کاتیش بەخەبەرهاتن لە درەنگانێکی شەودا بەهۆی دڵەڕاوکێ و نائارامی دەروونی و ماندوێتییەوە، هۆکاری سەرەکین و ئەگەری هەیە کەمی مەگنیسیۆم بێت لە جەستەی کەسەکەدا .
توخمی مەگنیسیۆم کاردەکات بۆ چالاککردنی هۆڕمۆنی جەستە، هەروەها کەمکردنەوەی کۆرتیزۆڵ و ئەدریناڵین، کە هۆکارن بۆ بێداربوون لە شەواندا .